*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  قیمه‌ی سوركراوه‌
 



قیمه‌ی سوركراوه‌ له‌سه‌ر مه‌زه‌ی باینجان

كه‌رسته‌كان:٢٠٠گرام قیمه‌ی گۆشت

١كه‌وچكی چێشت دۆشاوی ته‌ماته‌،١ته‌ماته‌

٢كه‌وچكی چێشت ڕۆنی زه‌یت،خوێ،بیبه‌ری ره‌ش

له‌بۆ مه‌زه‌‌:٢ باینجان،٣دانه‌ سیر

٤-٥كه‌وچك ماستی (خه‌ست)،خوێ

له‌بۆ سۆسی:١كه‌وچك كه‌ره‌، نیو كه‌وچك پول بیبه‌ری سور

دروستكردنی:باینجانه‌كان به‌ساغی له‌سه‌ر ئاگری ده‌برژێنین.

تا په‌لكه‌كه‌ی ده‌سوتێت ناوی باینجانه‌كان نه‌رم ده‌بێت، یان

ده‌توانن باینجانه‌كان به‌ ئه‌له‌منیۆم فولیای بپێچنه‌وه‌ بیكه‌نه‌ ناو

فرنی تا ده‌برژێت.پاشان قیمه‌ی سورده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دۆشاوی

ته‌ماته‌كه‌ی دوای ته‌ماته‌كه‌ی له‌ره‌نده‌ی ده‌ده‌ین له‌سه‌ر قیمه‌كه‌ی

ده‌كه‌ین ده‌كوڵێنین تا ئاوه‌كه‌ی كه‌م ده‌كات.خوێشی به‌سه‌رداده‌كه‌ین

له‌سه‌ر ئاگری لای ده‌ده‌ین.پاشان باینجانه‌كان سپی ده‌كه‌ین ناوی

باینجانه‌كان له‌گه‌ڵ سیر وخوێ و ماستی ده‌كه‌ینه‌ ناو مه‌كینه‌ی

عه‌ساره‌ی تا وورد وورد ده‌بێت تێكه‌ڵ یه‌كتری ده‌بێت له‌ مه‌كینه‌ی

ده‌ده‌ین.پاشان له‌ناو تاوه‌كی كه‌ره‌ و پوڵ بیبه‌ری سور سورده‌كه‌ینه‌وه‌.

پاشان قیمه‌ سوركراوه‌كه‌ له‌سه‌رمه‌زه‌ی باینجانه‌كان داده‌نێن.

كه‌ره‌ و پول بیبه‌ره‌ سوركراوه‌كه‌ی به‌سه‌ر داده‌كه‌ین.

پاشان پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.

 
  emro 7 visitors (52 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=