*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  گۆشتی عه‌له‌شیش
 



(گۆشتی عه‌له‌شیش (قه‌ل

دروستكردنی:عه‌له‌شیشه‌كه‌ی ده‌كه‌ینه‌ ناو مه‌نجه‌ڵێكی گه‌وره‌

به‌قه‌ده‌ر سه‌ری گۆشته‌كه‌ ئاوی تێده‌كه‌ین .كه‌مێك خوێی تێده‌كه‌ین

١-٢ كاتژمێر ده‌كوڵێنین .پاشان كه‌كوڵا نه‌رم بوو گۆشته‌كه‌ی 

ده‌كه‌ینه‌ ناو كاسه‌كی
فرنی. ئاوه‌كه‌شی ١په‌رداخی بۆ برنجه‌كه‌ 

داده‌نێنین ١په‌رداخیش بۆ سۆس داده‌نێن
پڵاو برنجه‌كه‌ی وه‌كو 

پڵاو برنجی ئاسای لێده‌نێین .ده‌توانن به‌پێی ئاره‌زوو وه‌كو

بریانی لێی بنێن پاشان برنجه‌كه‌ی ده‌كه‌ینه‌ ناو گۆشته‌كه‌ی 

پری ده‌كه‌ینه‌وه‌ .



له‌بۆ سۆسی: كه‌رسته‌كان:نیو په‌رداخ ئاوی لیمۆن

نیوپه‌رداخ ڕۆنی زه‌یت،١په‌رداخ ئاوی گۆشتی عه‌له‌شیش

خوێ،سیر،گیایی جاتره‌(زعتر)یان (اكلیل جبل)

كه‌رسته‌ی سۆسه‌كه‌ی تێكه‌ڵی یه‌كتری ده‌كه‌ین به‌سه‌ر 

گۆشته‌كه‌ی داده‌كه‌ین
ده‌كه‌ینه‌ ناو فرنی له‌ نێوان ٣٠-٥٠ ده‌قیقه‌ 

ده‌برژێنین هه‌تا باش سه‌ری
گۆشته‌كه‌ سوورده‌بێته‌وه‌ جار جاریش 

ئاوی سۆسه‌كه‌ی به‌سه‌ر گۆشته‌كه‌ی دابكه‌ن به‌كه‌وچكێك بۆ ئه‌وه‌ی

جوانتر سوورببێته‌وه‌ پاشان پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.

 
  emro 7 visitors (49 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=