*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  سه‌مون به‌خومره‌ی ته‌ر
 




سه‌مون به‌خومره‌ی ته‌ر

كه‌رسته‌كان:٤په‌رداخ ئارد،١ ٢/١كه‌وچكی شیرینی شه‌كر

١كه‌وچكی شیرینی خوێ،٣/١ پارچه‌ (١٥گرام)خومره‌ی ته‌ر

٢/١په‌رداخ شیری شڵتێن،١په‌رداخ ئاوی شڵتێن

١كه‌وچك رۆنی زه‌یت

له‌بۆ ٢ سه‌مونی ناوه‌ندی

به‌ده‌ست ئاماده‌كردنی:له‌ناو كاسه‌كی خومره‌ی ته‌روشیرو

شه‌كری تێده‌كه‌ین به‌كه‌وچكێكی ته‌خته‌ تێكی ده‌ده‌ین و له‌ناو

شیر خومره‌كه‌ی ده‌تاوێنینه‌وه‌.سه‌ری به‌نایلۆنێك قه‌پات ده‌كه‌ین

له‌جێگایه‌كی گه‌رم ١٠-١٥ ده‌قیقه‌ دایده‌نێن لێی ده‌گه‌رێن تا

هه‌ڵدێت سه‌ری كه‌ف ده‌كات.پاشان ئاردو خوێ و رۆنی زه‌یتی

تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین له‌ناو كاسه‌كی گه‌وره‌ خومره‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

٧-٨ ده‌قیقه‌ ده‌شێلین .هه‌ویره‌كه‌ نه‌رم و شڵ بێت.پاشان سه‌ری

قه‌پات ده‌كه‌ین به‌نایلۆنێك ١كاتژمێر له‌جێگایه‌كی گه‌رم دایده‌نێن.

پاشان هه‌ویره‌كه‌ی ٥ده‌قیقه‌ ده‌شێلینه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌ دووپارچه،به‌قه‌ده‌ر

٢٠سانتیم درێژ شه‌كلی لوله‌ی ده‌ده‌ینێ‌ .پاشان له‌سه‌ر سنیه‌كی

به‌ئارد كراوی داده‌نێن هه‌ویره‌كان له‌سه‌ر سنیه‌كه‌ به‌ینیان هه‌بێت

بۆ ئه‌وه‌ی به ‌یه‌كتری وه‌نه‌نوسێت.پاشان سه‌ری به‌نایلۆن قه‌پات

ده‌كه‌ین ١كاتژمێرلێی ده‌گه‌رێن تا دووباره‌ هه‌ڵدێت هه‌ویره‌كه‌.

پاشان به‌چه‌قۆیه‌كی تیژ ٤-٥ شه‌قی لێده‌كه‌ین.وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌.

پاشان ده‌كه‌ینه‌ ناو فرنی گه‌رم ٢٢٠ ده‌ره‌جه‌ نزیكه‌ی ٢٥ ده‌قیقه‌ ده‌برژێنین.

 
  emro 10 visitors (28 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=