*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  پۆچا به‌ په‌تاته‌
 

پۆچا به‌ په‌تاته‌

له‌بۆ ١٨-١٩دانه‌ 

که‌رسته‌کان:
٢٥٠گرام مارگه‌رین،
١پیاڵه‌ی چا ڕۆنی زه‌یت

١پیاڵه‌ی چا ماست ،١
هێلکه‌ی سپیلک,١پاکه‌ت پیکم پاوده‌ر

٥ په‌رداخ ئارد,١که‌وچکی شیرینی خوێ

له‌ بۆ ناوی:٣په‌تاته‌, خوێ ، بیبه‌ری ره‌ش ،  پول بیبه‌ری سور

له‌ بۆ سه‌ری:١هێلکه‌ی زه‌ردێنه ‌و ١په‌رداخ وورده‌ سه‌مونی ووشك

دروست کردنی: یه‌که‌م جار په‌تاته‌‌ی له‌ناو ئاو ده‌کوڵێنین . پاشان په‌لکه‌که‌ی 

سپی ده‌که‌ین به‌ چه‌تاڵێك ووردی
ده‌که‌ین خوێ و به‌هاراتی به‌سه‌ر داده‌که‌ین.

له‌ناو كاسه‌یه‌كی گه‌وره‌ 
رۆن ومارگه‌رین و ماست وهێلکه‌ی سپیلک و پیکم 

پاوده‌رو
ئاردی له‌ناو ده‌که‌ین جوان ده‌شێلین نه‌رم بێت وه‌ک ناو له‌پی ده‌ست.

هه‌ویره‌که‌ی به‌قه‌ده‌ر هێلکه‌ی ده‌برینه‌وه‌
ده‌که‌ینه‌ ئه‌نگوتک.پارچه‌ هه‌ویره‌کان 

به‌ده‌ست پان ده‌که‌ینه‌وه‌ .
پاشان په‌تاته‌که‌ی له‌سه‌ر هه‌ویره‌کان داده‌نێن سه‌ری 

قه‌پات
ده‌که‌ین که‌پسی ده‌که‌ین و پاشان خری ده‌که‌ین. له‌ بۆ سه‌ری هێلکه‌ی 

ده‌شه‌پێنین پۆچا‌کان له‌ ناو هێلکه‌ وه‌رده‌ده‌ین .
پاشان له‌ ناو وورده‌ سه‌مونی 

ووشک وه‌رده‌ده‌ین.له‌سه‌ر
سنیه‌کی فرنی ته‌نك چه‌وركراو به‌رێز داده‌نێن. 

به‌ڵام به‌ینیان
هه‌بێت تا به‌یه‌کتری وه‌نه‌نوسێت.پاشان ده‌که‌ینه‌ ناو فرنی یه‌کی 

گه‌رم ١٨٠ ده‌ره‌جه‌ ٢٥-٣٠ده‌قیقه‌
ده‌برژێنین.  پاشان پێشكه‌شی ده‌که‌ین .

تێبینی:ده‌بێت سه‌ری پۆچه‌کان به‌س به‌ هێلکه‌ی زه‌ردێنه‌
چه‌ور بکه‌ین و له‌ ناو وورده‌ سه‌مونی ووشك وه‌ربده‌ین
ئه‌گه‌رنا به‌ سینی فرنی یه‌که‌ وه ‌ده‌نوسێت.

تێبینی- وورده‌ سه‌مونه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ئاماده‌ ده‌كه‌ین.ئه‌و سه‌مونه‌ی 
كه‌ زیاد ده‌مینێته‌وه‌ فرێی مه‌ده‌ن بیكه‌نه‌ سه‌رسنیه‌كی فرنی پاشان بكه‌نه‌ 
ناو فرنیه‌كی گه‌رم تا ره‌نگی په‌مبه‌ ده‌بێت ده‌ی برژێنن. پاشان له‌ناو 
فرنی ده‌ری بكه‌ن بكه‌نه‌ ناو مه‌كینه‌ی عه‌ساره‌ یان هاوه‌ن ووردی بكه‌ن‌. 
پاشان ده‌توانن له‌بۆ زۆر شت به‌كاری بهێنن . یان ئاماده‌كراو هه‌یه‌ له‌ناو
پاكه‌ت ده‌توانن بكرن.
...................................................................

 
  emro 7 visitors (22 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=