*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  پۆچه‌ی په‌نیرو پۆچه‌ی كه‌زی
 



پۆچه‌ی په‌نیرو پۆچه‌ی كه‌زی

كه‌رسته‌كان:نیو لیتر شیری شڵتێن

١پاكه‌ت خومره‌ی ته‌ر یان ١،٥كه‌وچك خومره‌ی ووشك

١پاكه‌ت كه‌ره‌ یان مارگه‌رین،١په‌رداخی ئاو ڕۆنی زه‌یت

١په‌رداخی ئاو ماست،٢هێلكه‌ی زه‌ردێنه‌،٣هێلكه‌ی سپێنه‌

١،٥ كه‌وچكی شیرینی خوێ،چه‌ندی بوێت ئارد (نزیكه‌ی ١،٥كیلۆ)

له‌بۆ ناوی:٣٠٠گرام په‌نیری سپی،١هێلكه‌ی سپێنه‌

نیو ده‌سك مه‌عده‌نوس

له‌بۆ سه‌ری:٢هێلكه‌ی زه‌ردێنه‌،نیو كه‌وچك ڕۆنی زه‌یت

دروستكردنی:شیره‌كه‌ی ده‌كه‌ینه‌ ناو كاسه‌كی گه‌وره‌ خومره‌كه‌ی

له‌ناو شیره‌كه‌ ده‌تاوێنینه‌وه‌.پاشان كه‌ره‌ شل ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ

ڕۆنی زه‌یت و ماست و٢ هێلكه‌ی زه‌ردێنه‌و ٣هێلكه‌ی سپێنه‌

و خوێ و له‌سه‌ر ده‌كه‌ین تێكی ده‌ده‌ین به‌ده‌ست پاشان چه‌ندی

بوێت ئاردی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ده‌یشێلین. هه‌ویرێكه‌ نه‌رم بێت

وه‌ك ناو له‌پی ده‌ست.به‌ نایلۆنێك یان به‌ پارچه‌ قوماشێكی

كه‌مێك ته‌ر سه‌ری داده‌پۆشین ١كاتژمێر لێی ده‌گه‌رێن.

هه‌ویره‌كه‌ی به‌قه‌ده‌ر هێلكه‌كی ده‌برینه‌وه‌ له‌سه‌رده‌ستمان

كه‌مێك پانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ١كه‌وچك په‌نیره‌‌ی له‌ ناوه‌ندی هه‌ویره‌كه‌

ده‌كه‌ین بۆ نمونه‌ :وه‌ك و كفته‌ی بروشی هه‌ویره‌كه‌ی بۆ یه‌ك

ده‌هێنینه‌وه‌ به‌ڵام به‌ته‌واوی قه‌پاتی ناكه‌ین كونێكی خه‌فیف بمینێت

له‌كاتی برژان ده‌كرێنه‌وه . ٢سنی فرنی خه‌فیف چه‌ورده‌كه‌ین

یان ده‌توانن بۆ قاتی خواره‌وه‌ كاغه‌زی تایبه‌ت به‌فرنی له‌سه‌ر سنی

رابخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بنی پوچه‌كان نه‌سوتێتت .پۆچه‌كان به‌رێز له‌سه‌ر

سنیه‌كان داده‌نێن هێلكه‌ی زه‌ردێنه‌و كه‌مێك ڕۆنی زه‌یت تێكه‌ڵ

یه‌كتری ده‌كه‌ین به‌ فلچه‌یه‌ك به‌سه‌ر پۆچه‌كان داده‌هێنین.

ده‌كه‌ینه‌ ناو فرنیه‌كی گه‌رم ٢٠٠ده‌ره‌جه‌ ده‌برژێنین.



ئاماده‌كردنی پۆچه‌ی كه‌زی

ئه‌م هه‌ویره‌ی بۆ پۆچه‌ ئاماده‌مان كردبوو‌ له‌ هێلكه‌یه‌ك كه‌مێك

گه‌وره‌تر ده‌برینه‌وه‌ .له‌سه‌ر مێزه‌ك پارچه‌ هه‌ویره‌كه‌ی ده‌كه‌ینه‌

كه‌زی وه‌ك و ئه‌م وێنه‌یه‌ پاشان له‌سه‌ر سنیه‌كی خه‌فیف چه‌ور

داده‌نێن .به‌فلچه‌ هێلكه‌ی زه‌ردێنه‌ی به‌سه‌ر داده‌هێنین.ده‌كه‌ینه‌

ناو فرنیه‌كی گه‌رم ٢٠٠ده‌ره‌جه‌ ده‌برژێنین.

٤٠پۆچه‌ وه‌ ٧پۆچه‌ی كه‌زی لێ ده‌رده‌چێت

 
  emro 7 visitors (67 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=