*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  پۆچه‌ به‌ قیمه‌ی گۆشت
 

 

پۆچه‌ به‌ قیمه‌ی گۆشت

که‌رسته‌کان:له‌بۆ هه‌ویر‌:١کیلۆ ئارد،٤٢گرام خومره‌ی ته‌ر 

یان١که‌‌وچک ونیوی چێشت
خومره‌یی ووشك،١که‌وچکی چای شه‌کر، 

١پیاڵه‌ی چای ڕۆنی زه‌یت،چه‌ندی بوێت ئاو و خوێ

له‌بۆ ناوی:٤٠٠گرام قیمه‌،١پیازی گه‌وره‌ ،که‌مێک ڕۆن،

به‌پێی ئاره‌زوو خوێ و به‌هارات
،٢که‌وچکی چێشت دۆشاوی ته‌ماته‌

له‌بۆ سه‌ری: ٢هێلکه‌ی زه‌ردێنه‌،١که‌وچک ڕۆنی زه‌یت،ره‌شکه‌

دروست کردنی:خومره‌که‌ی له‌گه‌ل په‌رداخێك ئاو و شه‌کره‌که ‌تێکه‌ل

ده‌که‌ین پاشان له‌گه‌ل ئاردو ڕۆن وخوێ یه‌که‌ تێکه‌ل ده‌که‌ین هێواش

‌هێواش چه‌ندی بوێت ئاوی له‌سه‌ر ده‌که‌ین هه‌ویره‌که‌ی جوان ده‌شێلین

وه‌ک و ناو له‌پی ده‌ست نه‌رم بێت پاشان سه‌ری به‌ نایلۆنێك قه‌پات

ده‌که‌ین ١ کاتژمێر لێ ده‌گه‌رێن تا هه‌لده‌ستێت .پاشان له‌ ناو تاوه‌کی

که‌مێك ڕۆنی له‌ناو ده‌که‌ین قیمه‌و پیازه‌ وورد کراوه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین

سوری ده‌که‌ینه‌وه‌. پاشان خوێ و به‌هاراتی له‌سه‌ر ده‌که‌ین له‌گه‌ل

دۆشاوی ته‌ماته‌‌ی ١ده‌قیقه‌ی تر سوری ده‌که‌ینه‌وه‌ دوای له‌سه‌ر

ئاگری لای ده‌ده‌ین ساردی ده‌که‌ینه‌وه‌.سێنیه‌کی فرنی ده‌هێنین به‌ ڕۆن

چه‌وری ده‌که‌ین. پاشان هه‌ویره‌که‌ی به‌قه‌ده‌ر لیمۆنێک ده‌برینه‌وی

به‌ده‌ست پانی ده‌که‌ینه‌وه ‌له‌ سه‌ر مێزێک به‌قه‌ده‌ر ژێر پیاڵه‌ک بێت.

پاشان که‌مێک له‌ قیمه‌ سورکراوه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین قه‌پاتی ده‌که‌ین

له‌سه‌ر سێنی فرنییه‌که‌ داده‌نێن ئه‌وانی تریش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌که‌ین.

پاشان له‌بۆ سه‌ری ٢هێلکه‌ی زه‌ردێنه‌ له‌گه‌ل ١که‌وچک رۆنی تێکه‌ل

ده‌که‌ین به‌ ده‌ست یان به‌ فڵچه‌یه‌ک به‌سه‌ر پۆچه‌کان داده‌هێنین.

پاشان که‌مێک ره‌شکه‌ی به‌سه‌ر داده‌که‌ین ده‌که‌ینه‌ ناو فرنیه‌کی

گه‌رم ١٨٠ ده‌ره‌جه‌ ده‌برژێنین دوای پێشکه‌شی ده‌که‌ین.

 
  emro 7 visitors (25 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=