پیزای بچووک به زه‌یتون
که‌رسته‌کان:له‌بۆ هه‌ویر:500گرام ئارد
40گرام ئارده ساوار ،1 2/1که‌وچک خوێ،2که‌وچک شه‌کر
10 گرام خومره‌ی ووشک،300ملم ئاوی گه‌رم
له‌بۆ سۆسی:400گرام ته‌ماته‌ی وورد کراوی ناو قوت‌و
2که‌وچک ڕۆنی زه‌یتون،1که‌وچک ته‌ره‌ی ووشک کراوه
لهبۆسهری:2 2/1 که‌وچک زه‌یتون،په‌نیری مۆزارێلا
ئاماده‌کردنی:هه‌ویره‌که‌ی ده‌شێلین پاشان سه‌ری بهنایلۆنێک قه‌پات
ده‌که‌ین45 ده‌قیقه لێی ده‌گه‌رێین تا هه‌ڵدێت.پاشان سۆسه‌که‌ی ئاماده‌ده‌که‌ین
له‌ناو مه‌نجه‌ڵێک که‌رسته‌کانی سۆسه‌که‌ی تێده‌که‌ین20 ده‌قیقه ده‌کوڵێنین، پاشان
ساردی ده‌که‌ینه‌وه.پاشان هه‌ویره‌که‌ی که‌مێک دهشێلینهوه له‌سه‌ر مێزێک وه‌کو
رولۆ به‌ده‌ست هه‌ویره‌که‌ی درێژ ده‌که‌ین به چهقوێک هه‌ویره‌که‌ی دهبرینهوه
به‌قه‌ده‌ر ئهنگوتکێکی گچکه بێت پاشان به تیرۆگێک پانی ده‌که‌ینه‌وه به‌قه‌ده‌ر
ژێر کوپێك كه‌مێک بچووک تر.پاشان سنیه‌کی فرنی به ئارد ده‌که‌ین هه‌ویره
پانکراوهکانی به‌رێز له‌سه‌ر داده‌نێین 10ـ15 ده‌قیقه لێی ده‌گه‌رێن .پاشان
فرنیهکهی بۆ پێده‌که‌ین 230ده‌ره‌جه بێت.پاشان به‌که‌وچکێک که‌مێک له سۆسی
ته‌ماته‌که‌ی بهسهرههویری پیزهکان دا په‌رت ده‌که‌ین.په‌نیره‌که‌ش به چه‌قۆیه‌ک
قاش قاشی ته‌نک ده‌که‌ین.هه‌ریه‌که‌یان 4 قاش په‌نیری له‌سه‌ر داده‌نێن.ده‌توانن
ماسی ناو قوتوش له‌سه‌ر دابنێن.ناو‌کی زهیتونهکهش ده‌رده‌که‌ین ده‌که‌ینه دوو
پارچه هه‌ریه‌که‌یان 4 زه‌یتونی له‌سه‌ر داده‌نێن که‌مێک ته‌ره‌ی ووشک کراوه‌ی
به‌سه‌ر داده‌که‌ین،10 ده‌قیقه‌ی تر لێی ده‌گه‌رێن له‌سه‌ر سنیهکه پاشان ده‌که‌ینه
ناو فرنی 20ده‌قیقه ده‌برژێنین.پاشان پێشکه‌شی ده‌که‌ین.ئێره دابگره بۆ بینینی
به ڤیدیۆ پیزا