پڵاو برنجی ئێرانی كه‌رسته‌كان:٤ په‌رداخ برنج، ڕۆن،خوێ له بۆ بن مه‌نجه‌ڵ نان یان په‌تاته له بۆ سه‌ری:١پیاز،زریشک که‌مێک زه‌عفه‌ران تێبینی:هه‌موو مه‌نجه‌ڵێك نابێت ده‌بێت مه‌نجه‌ڵێك بێت خواردنی به‌بن وه‌نه‌نوسێت ئاگاداربن ئه‌گه‌رنا ده‌سوتێت٠ دروسكردنی:له قابڵه‌مه‌یه‌کی گه‌وره دا ئاو ده‌کولێنی٠ دوای کوڵانی خوێی تێ ده‌که‌ی،ئێستا برینجه‌که ده‌شۆیه‌وه وتێی ده‌که‌ی-ئه‌گه‌ر برینجه‌که دره‌نگ ده‌کوڵێ له پیش دا له نێو که‌مێک ئاوی که‌ن نه‌رم بێت .ئێستا که برینجه‌که نیوه نه‌رم بوو و کرمه‌ی له ددان هێنا، نابێ بهێڵی زۆر نه‌رم بێت. پاشان برنجه‌كه ده‌كه‌ین ناو سوزگیه‌كی ئاوه‌كه‌ی ده‌پارزنین٠ له بنی مه‌نجه‌ڵێك دا ڕۆن ده قرچێنی ، بۆ ساز بوونی بن کڕ نان داده‌نێی یان په‌تاته‌ی پاک کراو قاشی خڕ ده‌که‌ی و دایده‌نێێ نیوه‌ی ئیستیکانێک ئاو له سه‌ر بنکڕه‌که‌وه له مه‌نجه‌ڵه‌كه ده‌که‌ی و که‌مێک مه‌نجه‌ڵه‌كه ده ته‌کاێنی ئێستا برینجه‌که‌ی تێ ده‌که‌ی ڕۆن به دڵخوازی خۆت بۆی ده قرچێنیت به‌سه‌ر برنجه‌كه داده‌كه‌یت٠ یان دوای برینجه‌که كه كوڵا یان کاتی تێ کردن به سه‌ری داده‌که‌ی و بنه‌که ی کز ده‌که‌ی و سه‌ری قه‌پات ده‌که‌ی به خاولیه‌كی پاك قه‌پاغه‌كه‌شی به‌سه‌ر داده‌ده‌ین٠ لێی ده‌گه‌رێن تا ده‌م ده‌کێشێت ٠‌پاشان پیازێك نیو قاش به‌باریكی وورد ده‌كه‌ین له‌ناو ڕۆن سوری ده‌كه‌ینه‌وه ٠‌پاشان زریشکی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ پیازه‌كه تێكی ده‌ده‌ین تا نه‌رم ده‌بێت ئاماده‌ی ده‌كه‌ین٠ قامکێک زه‌عفه‌ران له نیوه‌ی په‌رداخێک ئاوی گه‌رم ده‌که‌ی و لێی ده‌گه‌رێن ره‌نگ بداته‌وه کاتی تێ کردنی برینجه‌که به زه‌عفه‌ران و زریشک و پیازه‌كه ده‌یرازێنێوه٠ ده‌توانن به‌م شێوه‌یه‌ش برنجه‌كه برازێنه‌وه‌٠ كشمیش،زریشك،زه‌عفه‌ران،فستق،گۆشتی مریشك گوێز،باده‌م،پیاز هه‌مووی بۆ سور ده‌كه‌یته‌وه‌٠ تێبینی: بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌نازانن زریشك چی یه زریشك: كشمیشه‌كی ڕه‌نگ سوری زۆر ورده به‌تایبه‌تی له ئێران زۆر به‌كار ده‌هێنن بۆ خواردن٠