*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  جیو جیو
 



جیو جیو

که‌رسته‌کان:له‌بۆ ٦-٧ نه‌فه‌ر

١کیلۆ په‌تاته‌،٥-٦سۆسیس،١کوپ په‌نیری

پیتزا له‌ ره‌نده‌دراو،خوێ

له‌بۆ بێشه‌مال سۆسی:١که‌وچکی چێشت (که‌ره)٠

١که‌وچکی چێشت ئارد،١په‌رداخ ونیو شیر

له‌بۆ رازاندنه‌وه‌ی:گێزه‌ر،زه‌یتونی ره‌شی ووردکراو

دروست کردنی:په‌تاته‌کان ده‌کوڵێنین پاشان په‌لکه‌کانی

سپی ده‌که‌ین.ده‌که‌ینه‌ ناو کاسه‌کی قوڵ که‌مێک خوێ

به‌سه‌ر داده‌که‌ین باش ووردی ده‌که‌ین وه‌ک و پوره‌ی

لێ ده‌که‌ین.له‌ بۆ بێشه‌مال سۆسی تاوه‌کی ده‌که‌ینه‌ سه‌ر

ئاگری که‌ره‌‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین پاشان ئاردی له‌سه‌ر

ده‌که‌ین که‌مێک سوری ده‌که‌ینه‌وه‌ دوای شیری له‌سه‌ر 

ده‌که‌ین ١-٢
ده‌قیقه‌ ده‌کوڵێنین. پاشان له‌سه‌ر ئاگری لای 

ده‌ده‌ین .له‌سه‌ر په‌تاته‌‌ی ده‌که‌یین باش تێکی وه‌رده‌ده‌ین.

سۆسیسه‌کان ده‌کوڵێنین پاشان عالقه‌ عالقه‌ وورد ده‌که‌ین.

نیوه‌ی په‌تاته‌ی ده‌که‌ینه‌ ناو قالبه‌کی شه‌کلی جیوجیو٠

پاشان سۆسیس و په‌نیری پیتزای به‌سه‌ر دا په‌رت ده‌که‌ین.

سنیه‌کی فرنی ده‌هێنین کاغه‌زی فرنی له‌سه‌ر داده‌نێنین.

پاشان قالبی جیو جیوه‌که‌  له‌سه‌ر سینی فرنیه‌که‌ وه‌رده‌گێرین. 

په‌تاته‌که‌ی له‌ ناو قالبه‌که‌ی ده‌رده‌که‌ین پاشان ده‌که‌ینه‌ ناو

فرنی گه‌رم ١٧٥ ده‌ره‌جه‌ ٥-١٠ ده‌قیقه‌ ده‌برژێنین.دوای 

که‌برژا له‌ناو فرنی ده‌ری ده‌که‌ین ده‌که‌ینه‌ ناو فه‌خوریه‌کی.

پاشان به‌ گێزه‌ر باڵ و ده‌نوک ،به‌ زه‌یتون چاوی بۆ 

دروست ده‌که‌ین.پێشكه‌شی منداڵه‌ چاو گه‌شه‌كانمان ده‌كه‌ین.

 
  emro 13 visitors (54 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=