تورشی زه‌رد
كه‌ره‌سته‌كان: یه‌ك سه‌لك قه‌ڕنابیتی سپی نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆ
چارێكه كیلۆیه‌ك كه‌له‌رم یان كه‌متر, چارێكه كیلۆیه‌ك گوێزه‌ر
یان كه‌متر دوو كیلۆ ترۆزی ئاماده‌كراو واته (سوێركراو)ی ناو
شووشه‌ی بازاڕ نیو كیلۆ زه‌یتونی زه‌ردكراو, چارێكه كیلۆیه‌ك
بیبه‌ری سوێركراو ده‌سكێك كه‌ره‌وز, سێ كه‌وچكی خواردن
به‌هاراتی ترشیاتی زه‌رد خه‌ل به پێی ئاره‌زو سپی بان زه‌رد
بۆ ترش كردنی ترشیاته‌كه وه له گه‌ڵ هه‌ندێ خوێ و ئاو, وه
ده‌فرێكی قووڵ كه قه‌باره‌كه‌ی له كه‌ره‌سته‌كان و ئاوه زیاتر یێت٠
تێبینی: ئه‌م كه‌ره‌ستانه بۆ ١٠ لیتر ئاوه
دروستكردنی:١- قه‌ڕنابیت و كه‌له‌رم و گوێزه‌ره‌كه به‌پێی
ئاره‌زوو جوان له‌ت ده‌كرێت و ده‌شۆرێته‌وه, وه ئه‌گه‌ر
كه‌له‌رمه‌كه ورد تر بێت ئه‌وه جوانتره٠
٢-ئه‌و بڕه كه‌ره‌وزه‌ی دامان نابوو جوان پاكی ده‌كه‌ین و
ده‌یجنین، به‌ڵام زۆر وورد نه‌بێ، پاشان ده‌یشۆرینه‌وه٠
٣-كه‌ره‌سته‌كان كه شۆردراونه‌ته‌وه ده‌خرێته ناو سوزگییه‌كی
كون كون تا ئاوه‌كه‌ی پێوه نامێنێت٠
٤-سێ كه‌وچكی چێشت له‌به‌هاراتی ترشیاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ١٠ لیتر
ئاوه‌كه ده‌كه‌ینه ناو ئه‌و ده‌فره‌ی دامانناوه‌و جوان به كه‌وچكێكی
گه‌وره تێكی ده‌ده‌ین تا گیراوه‌یه‌كمان بۆ دروست ده‌بێت٠
٥-پاشان خوێ یه‌كه و خه‌له‌كه ده‌كه‌ینه ناو ئاوه‌كه، به‌ڵام
ئاگادار بین له‌پێشه‌وه خه‌له‌كه كه‌م كه‌م تێی ده‌كه‌ین نه‌وه‌كه
زۆر ترش ببێت٠
٦- ئه‌و كه‌ره‌سته شۆردراوانه‌ی ناو سوزگیه‌كه ده‌كه‌ینه ناو
گیراوه‌ی ترشیاته‌كه٠
٧- پاشان زه‌یتون و بیبه‌ر و كه‌ره‌وز و ترۆزی‌یه‌كه‌ی تێ ده‌كه‌ین
بۆ جارێكی تر هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان له‌ناو گیراوه‌كه‌دا تێك ده‌ده‌ین
به‌جوانی تا تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بن٠
٨- دواجار تامی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر پێویستی به‌خوێی تر یان خه‌ل
هه‌بوو ئه‌وا تێی ده‌كه‌ین، وه به‌جێ ده‌هێڵرێت بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ
تا جوان كه‌ره‌سته‌كان تام و ڕه‌نگ ده‌گرن٠
|