
ئایس كرێم به باده‌م
که‌رسته‌کان:١لتر شیر،٣٠٠گرام شه‌کر
٢٠٠گرام باده‌م،١پاکه‌ت ڤانیله
دروستکردنی:په‌لکی باده‌مه‌کان سپی ده‌که‌ین..پاشان له‌مه‌کینه‌ی
عه‌ساره‌ی ده‌ده‌ین وورد ووردی ده‌که‌ین پاشان له هێره‌گه‌کی
ده‌ده‌ین. وورده‌که‌ی له‌گه‌ل شیره‌که تێکه‌ڵ ده‌که‌ین، باده‌مه
درشته‌که‌ش دووباره ده‌که‌ینه‌وه ناو مه‌کینه‌ی ووردی ده‌که‌ینه‌وه
ئه‌میش له‌سه‌ر شیره‌که ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ شه‌کری ١٠ ده‌قیقه
ده‌کوڵێنین. پاشان له‌سه‌ر ئاگری لای ده‌ده‌ین ڤانیله‌که‌ی له‌سه‌ر
ده‌که‌ین.ساردی ده‌كه‌ینه‌وه. ده‌كه‌ینه ناو مه‌كینه‌ی ئایس كرێم.
پاشان كه توند بوو شه‌كلی ئایس كرێمی وه‌رگرت .ده‌که‌ینه
ناو په‌رداخی ئایس كرێم. پێشکه‌شی ده‌که‌ین.
تێبینی:ئه‌گه‌ر هاتوو شل بوو بیكه‌نه ناو فرێزه‌ر ١كاتژمێر.
ئاگاداری: ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌كینه‌ی ئایس كرێمتان كری ئاگاداربن.
هه‌موو مه‌كینه‌ك مه‌كرن .هه‌ندێ مه‌كینه هه‌یه هه‌رزانه و بچوكه
هیچ باش نییه به‌س خۆماندوو كردنه زۆر هێواشه. به‌كاتژمێر
ئیش ده‌كات ،به‌ڵام هه‌ر شل ده‌رده‌چێت ئایس كرێمه‌كه توند نابێت
وه‌كو كه‌وكه‌وباری لێ یێت .