*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  پڵاو برنج به‌ گۆشت
 

پڵاو برنج به‌ گۆشت

كه‌رسته‌كان:٢په‌رداخ برنج،٢٥٠گرام گۆشتی به‌رخ

١پیاز،٢ته‌ماته‌ی ‌،٣٠٠گرام گوارگ،١په‌رداخ گوێزی وورد

نیو ده‌سك شبیت،٣په‌رداخ ئاوی گۆشت،٢كه‌وچك زبده‌

خوێ،بیبه‌ری ره‌ش

دروستكردنی:برنجه‌كه‌ی ده‌شۆینه‌وه‌ ١٥-٢٠ده‌قیقه‌ له‌ ناو ئاوی

به‌ خوێ دایده‌نێن پاشان ده‌پارزنین.له‌ناو مه‌نجه‌ڵێك زبده‌‌ی تێده‌كه‌ین

گۆشته‌كه‌ی وورد ده‌كه‌ین له‌سه‌ری ده‌كه‌ین سوری ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌تا

ئاوی گۆشته‌كه‌ چك ده‌كات .پاشان هه‌ندێك ئاوه‌ی گه‌رمی له‌سه‌ر

ده‌كه‌ین ده‌یكوڵێنین ‌تا ئاوه‌كه‌ی ده‌چنی گۆشته‌كه‌ نه‌رم ده‌بێت. پاشان 

پیازی بۆ وورد ده‌كه‌ین سووری ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گۆشته‌كه‌ .
دوای 

گوارگه‌كه‌ی وورد ده‌كه‌ین له‌سه‌ری ده‌كه‌ین سوری ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

ته‌ماته‌كه‌ی سپی ده‌كه‌ین وورد ده‌كه‌ین له‌سه‌ری ده‌كه‌ین.پاشان برنج و

ئاوی گۆشت و خوێ و كه‌مێك بیبه‌ری ره‌شی له‌سه‌ری ده‌كه‌ین له‌سه‌ر

ئاگره‌كی كز ده‌كوڵێنین هه‌تا ئاوه‌كه‌ی كه‌م ده‌كات پاشان سه‌ری قه‌پات

ده‌كه‌ین له‌سه‌ر دێم دایده‌نێن هه‌تا ده‌كوڵێت كه‌كوڵا گوێزی وورد و

شبیتی ووردكراوی به‌سه‌رداده‌كه‌ین پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.

 
  emro 1 visitors (7 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=