*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  مه قلوبه‌‌
 

Maqlube
مه‌قلووبه

که‌رسته‌کان:
نیو کیلۆ گۆشت

باینجانێكی گه‌وره‌،كودیه‌كی گه‌وره‌‌

٣ په‌تاته‌ی ناوه‌ندی،٢پیاز،٢بیبه‌ر


٣ په‌رداخ برنج،ئاو چه‌ندی بوێت 

٢كه‌وچك دۆشاوی ته‌ماته‌‌


دروست کردنی:
 

یه‌که‌م جار ده بێت گۆشته‌كه‌ی به‌ جیا بکوڵێنیت،
دوای باینجان و په‌تاته‌وكودی و بیبه‌ره‌که‌ 

له‌ ناو زه‌یت سور ده‌که‌یته‌وه‌ ده‌یخه‌یته‌ سه‌ر کلێنسی تایبه‌ت به‌ مه‌تبه‌خ  بۆ ئه‌وه‌ی  ئه‌و 

زه‌یته‌ی که‌ هه‌ڵیمژیوه‌ لێی جیابێته‌وه‌.
مه‌نجه‌ڵێکی قه‌باره‌ مام ناوه‌ندی ده‌هێنیت، یه‌که‌م جار 

ته‌ماته‌و گۆشته‌‌که‌ له‌ ژێره‌وه‌ داده‌نێێت ئینجا باینجان وكودی و بیبه‌رو په‌تاته‌که‌ش له‌سه‌ر 

گۆشت و ته‌ماته‌که‌ داده‌نێیت و وازی لێ ده‌هێنیت .
ئه‌گه‌ر ئه‌وشتانه‌ت دانا له‌ ناو مانجه‌ڵه‌که‌ 

ئینجا له‌ مه‌نجه‌ڵێکی تردا ده‌ست ده‌که‌ی به‌ ئاماده‌ کردنی برنجه‌که‌، وه‌ک چۆن برنجی سوری 

ئاسایی ئاماده‌ ده‌که‌یت، زه‌یته‌که‌ گه‌رمده‌که‌یت ئینجا دۆشاوی ته‌ماته‌که‌ت تێده‌که‌یت و سوری 

ده‌که‌یته‌وه‌، دوایی به ‌گوێره‌ پێویستی  برنجه‌که‌ش ئاوی تێده‌که‌ی که‌ ئاوه‌که‌ هاته‌ کوڵان 

برنجه‌که‌شی تێده‌که‌یت، به‌یه‌که‌وه‌ بکوڵێن هه‌تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی که‌ برنجه‌که‌ ئاوه‌که‌ی مه‌یله‌و 

وشک ده‌بێت و کاتی ده‌م کێشانی دێت، ئینجا لای ده‌به‌یت له‌سه‌ر‌ ئاگره‌که‌،
ئه‌و مه‌نجه‌ڵه‌ی که‌

گۆشت و شته‌ سور کراوه‌کانی تێدایه‌ ئه‌ویان ده‌هێنیت و برنجه‌که‌ ده‌که‌یت به‌سه‌ر شته‌کاندا و 

سه‌ری مه‌نجه‌ڵه‌که‌ به‌ جوانی داده‌خه‌یت، بۆ ماوه‌ی پانزه‌ ده‌قیقه‌ ده‌یخه‌یته‌ سه‌ر ئاگرێکی کز 

تا ئه‌و کاته‌ی برنجه‌که‌ باجوانی ده‌م ده‌کێشێت،
له‌ دوای ئه‌و پانزه‌ ده‌قیقه‌یه‌ سینییه‌ک ده‌هێنیت 

ده‌یخه‌یته‌ سه‌رمه‌نجه‌ڵه‌که‌و سه‌راوژێری ده‌که‌یت، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ له‌ وێنه‌که‌دا ده‌ی بینن.

 
  emro 7 visitors (26 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=