*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  په‌رده‌ پڵاو
 


 

په‌رده‌ پڵاو

که‌رسته‌کان:نیو کیلۆ پرنچ،٢پارچه‌ سینگی مریشکی،ڕۆن

٢٠گرام کشمیش،١٥٠گرام باده‌م،خوێ،به‌هارات

له‌بۆ هه‌ویر:٢کاوچک ماست،١هێلکه‌،٥٠گرام مارگه‌رین 

له‌ گه‌رمی غورفه‌دابێت،١
فنجان رۆنی زه‌یتون،پیکم پاوده‌ر

خوێ،ئارد چه‌ندی بوێت

دروست کردنی:برنجه‌که‌ی ده‌شۆینه‌وه‌ نیوکاتژمێر له‌ناو ئاوی شرتێن داده‌نێن.

پاشان ده‌پارزنین
پڵاو برنجه‌که‌ی ڵێ ده‌نێن دوای سینگی مریشک و کشمیش 

باده‌می سور ده‌که‌ینه‌وه‌  له‌گه‌ل برنجه‌که‌ی تێکه‌ل ده‌که‌ین وه‌ک و بریانی.
دوای 

هه‌ویره‌که‌ی ده‌شێلین  ده‌که‌ینه‌ ٢پارچه‌ پارچه‌یه‌کیان گه‌وره‌ بێت پارچه‌یه‌کیان 

بچووک بێت .  قالبه‌کی دهه‌‌ێنین چه‌وری ده‌که‌ین باده‌مه‌كان  له‌ناو  داده‌نێن.

پاشان هه‌ویره‌ گه‌وره‌که‌ی ته‌نک به‌قه‌ده‌ر
قالبه‌که‌ی پان ده‌که‌ینه‌وه‌ ده‌که‌ینه‌ ‌ناو 

قالبه‌که‌ی جوان رایده‌یێخین چوارده‌وره‌که‌شی به‌رز بێت 
به‌قه‌ده‌ر قالبکه.‌ پاشان 

پڵاو برنجه‌که‌ی له‌ناو ده‌که‌ین سه‌ری ده‌په‌ستینه‌وه‌ به‌جوانی دوای
پارچه‌ هه‌ویره‌ 

بچووکه‌که‌ی بۆ سه‌ری پان ده‌که‌ینه‌وه‌ وه‌ک و قه‌پاغی سه‌ری پێ قه‌پات ده‌که‌ین. 

پاشان ده‌که‌ینه‌ ناو فرنییه‌کی گه‌رم ٢٠٠ده‌ره‌جه‌ ده‌برژێنین 
پاشان پێشکه‌شی ده‌که‌ین.

تێبینی:باده‌مه‌کان ١رۆژ له‌ئاو ده‌که‌ین په‌لکه‌که‌ی سپی ده‌که‌ین ئینجا به‌کاری ده‌‌هێنین.

 
  emro 7 visitors (90 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=