*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  ئایس كرێم به‌ مۆز
 



ئایس كرێم به‌ مۆز

ئه‌م كه‌رستانه‌ی بۆ ئایس كرێم پێویسته



مه‌كینه‌ی ئایس كرێم،مه‌كینه‌ی عه‌ساره‌ی

كه‌وچك بۆ پێوان،كوپ بۆ پێوان،په‌رداخ



كه‌رسته‌كان:
‌٢/١ كوپ شه‌كر،٢/١

كه‌وچك شروبی ڤانیله‌،١پاكه‌ت جه‌لاتین

٢/١ كوپ ئاو(له‌ وێنه‌كه‌دا نیه‌).

٣مۆزی قاش قاش كراو،١كوپ گوێز

سه‌ره‌تا:شیره‌كه‌ چه‌ند سارد بێت ئه‌وه‌نده‌ باشه‌.



دروستكردنی:
شیری سارد و شه‌كر و ڤانیله‌ی

ده‌كه‌ینه‌ ناو عه‌ساره‌ی باش تێكی ده‌ده‌ین.جه‌لاتینه‌كه‌ی



ده‌كه‌ینه‌ ناو ٢/١ په‌رداخ ئاو.پاشان ده‌كه‌ینه‌ ناو

میكرۆڤێله‌ی ١٥-١٨ سانیه‌. تێكی ده‌ده‌ین ،هه‌تا

به‌باشی ده‌تاوێته‌وه‌ له‌ ناو ئاوه‌كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌تاواوه‌

كه‌مێكی تر گه‌رمی بكه‌ن.پاشان جه‌لاتینه‌كه‌ی له‌سه‌ر



گیراوه‌ی ناو عه‌ساره‌كه‌ی ده‌كه‌ین.تێكی ده‌ده‌ین .



پاشان مۆزه‌كه‌ش ده‌كه‌ینه‌ ناو عه‌ساره‌ له‌ عه‌ساره‌ی

ده‌ده‌ین.به‌ڵام كه‌م كه‌م مۆزه‌كانی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین،

هه‌مووی به ‌یه‌ك جاری تێ ناكه‌ین. چونكه‌ باش

وورد نابێت ئیشه‌كه‌تان لێ تاخیر ده‌كات. گیره‌وه‌كه‌ی




ده‌كه‌ینه‌ ناو مه‌كینه‌ی ئایس كرێم. به‌م مه‌كینه‌یه‌

به‌‌ ٢٠ ده‌قیقه‌ ده‌بێت به‌ ئایس كرێم .پاشان گوێزه‌كه‌ی




١ده‌قیقه‌ ده‌كه‌ینه‌ ناو میكرۆڤێله‌ ده‌برژێنین كه‌مێك. بۆ

ئه‌وه‌ی نه‌رم نه‌بێت ، خرمه‌ی بێت ووشك بێت.به‌

ده‌ست ده‌ستی ده‌ده‌ینێ ئه‌ر هاتوو هه‌رنه‌رم بوو



١ده‌قیقه‌ی تریش ده‌برژێنینه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ تا ده‌بێت.

ده‌توانن بكه‌نه‌ ناو فرنیش به‌م شێوه‌یه‌ به‌ڵام كاتی زیاتر

ده‌وێت.پاشان به‌چه‌قۆی ووردی ده‌كه‌ین،له‌سه‌ر ئایس



كرێمه‌كه‌ی ده‌كه‌ین تێكه‌ڵی یه‌كتری ده‌كه‌ین .پاشان




ده‌كه‌ینه‌ ناو په‌رداخ پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.

 
  emro 5 visitors (12 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=