ئایس كرێم به توی فه‌ره‌نگی ئه‌م كه‌رستانه‌ی كه پێویسته بۆ ئایس كرێم كه‌رسته‌ی ئایس كرێم:١كوپ كرێمه‌ی شیر ٣كوپ توی فه‌ره‌نگی،٢هێلكه،٢كوپ شیر ٤/١كه‌وچكی چای شروبی ڤانیله، ١ ٤/١ كوپ شه‌كر دروستكردنی: توی فه‌ره‌نگی ده‌كه‌ینه ناو عه‌ساره‌ی ووردی ده‌كه‌ین٠ هێلكه‌كه‌ی ده‌شه‌پێنین به‌باشی وه‌كو ئه‌م ێنه‌یه٠ پاشان ٣كوپ كرێمه‌ی شیر،١كوپ شه‌كر ڤانیله‌ی له‌ناو جامێكی ئستیل تێك ده‌ده‌ین٠ توی فه‌ره‌نگیه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین تێكی ده‌ده‌ین ئاماده‌ی ده‌كه‌ین٠ پاشان گیراوه‌كه‌ی ده‌كه‌ینه ناو مه‌كینه‌ی ئایس كرێم هه‌تا ده‌بێت ٠ كه‌بوو به ئایس كرێم ده‌كه‌ینه ناو قاپێكی پلاستیك سه‌ری به‌نایلۆنیك قه‌پات ده‌كه‌ین ده‌كه‌ینه ناو فرێزه‌ر جار جار تێكی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو ئایس كرێمی لێبێت٠ پاشان ده‌كه‌ینه ناو په‌رداخی به مێوه‌ی توی فه‌ره‌نگی و به كرێمی كێك و به سۆسی شۆكۆڵاته‌ی ده‌یرازێنینه‌وه٠