*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  ‌پیچ مێلبا
 


پیچ مێلبا

شیرنه‌مه‌نیه‌کی فه‌ره‌نسیه‌

٨خۆخی گه‌یو ،١په‌رداخ شه‌کر

٢په‌رداخ ئاو،ئاوی لیمۆ،ئایس کرێم به‌ ڤانیله‌(ئاماده‌کراو)

سۆسی توی فه‌ره‌نگی یان سۆسی مێوه‌ی تریش ده‌بێت

وه‌کو توی سور،توی ره‌ش هتد...

ئاماده‌کردنی:شه‌کروئاو وئاوی لیمۆکه‌ی ده‌که‌ینه‌ ناو مه‌نجه‌له‌کی ده‌کوڵێنین.

پاشان خۆخه‌کان له‌ناوه‌ند ده‌که‌ینه‌ دوو پارچه‌ ده‌که‌ینه‌ ناو شیله‌که‌

لای ناوه‌وه‌ی خۆخه‌که‌‌ ده‌که‌ینه‌ ژێره‌وه‌‌ بۆئه‌وه‌ی شیله‌که‌ی جوان

هه‌ڵبمژێت یان ده‌توانن خۆخه‌که‌ی سپی به‌که‌ن کوز کوزی بکه‌.

ئاوی به‌قه‌ده‌ر سه‌ری خۆخه‌کان خه‌فیف تێده‌که‌ین.

گه‌ر پێویستی کرد ١٥ ده‌قیقه‌ له‌سه‌ر ئاگره‌کی کز ده‌کوڵێنین.

پاشان له‌سه‌ر ئاگری لای ده‌ده‌ین هه‌ر له‌ناو مه‌نجه‌له‌که‌ ساردی

ده‌که‌ینه‌وه‌.پاشان که‌سارد بۆوه‌ په‌لکی خۆخه‌کان لێ ده‌که‌‌ینه‌وه‌

له‌گه‌ڵ ناوکه‌که‌ی پاشان کوزی ده‌که‌ین یان به‌ ساغی ده‌توانن به‌کاری بهێنن.

پاشان په‌رداخێكی‌ ئایس کرێم یان کاسه‌کی گچکه‌ ده‌هێنین ١تۆپ ئایس کرێمی

له‌سه‌ر ده‌که‌ین دوای خۆخی له‌سه‌ر داده‌نێن پاشان ٢تۆپی تر ئایس کرێم

دوای سۆسی توی فه‌رنگی به‌سه‌ر داده‌که‌ین .به‌ توی فه‌ره‌نگی و بسکویتی

ده‌یرازێنینه‌وه‌ پاشان پێشکه‌شی ده‌که‌ین.

تێبینی:ده‌توانن خۆخی ناو قوتوی ئاماده‌کراویش به‌کاربهێنن،وه‌هه‌روه‌ها

ده‌توانن خۆتان سۆسی بۆ ئاماده‌ بکه‌ن به‌م شێوه‌یه‌:

٢٥٠گرام توی سور یان توی فه‌ره‌نگی

١فنجان پۆدره‌ شه‌کر،ئاوی ١لیمۆ

ده‌که‌ینه‌ ناو کاسه‌کی گه‌وره‌ به‌ مه‌کینه‌ی هاند بلێنده‌ر وورد ووردی

ده‌که‌ین یان به‌که‌وچکێک تێكی ده‌ده‌ین ده‌که‌ینه‌ ناو پارزونگه‌کی ووردی ئستیل،

پارزونگه‌که‌ی له‌سه‌ر کاسه‌کی داده‌نێنن به‌که‌وچك مێوه‌که‌ی ده‌توڵقێنینه‌وه‌و

ئاوه‌که‌ی جیاده‌که‌ینه‌وه‌ پاشان ئاوه‌که‌ی به‌کار ده‌ه‌هێنین.

ده‌توانن سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باشتر

تێ بگه‌ن .ئه‌م لینکه‌ دابگره‌.پیچ مێلبا




 
  emro 8 visitors (41 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol