*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  پان کێک
 



پان کێک

که‌رسته‌کان:100ملم شیر،100گرام پۆدره‌شه‌کر،30گرام که‌ره‌ی شل

1که‌وچکی چای پیکم پاوده‌ر،120گرام ئارد، 3هێلکه‌(2زه‌ردێنه‌،1به‌ته‌واوی)

له‌بۆرازاندنه‌وه‌:سۆسی شۆکۆلاته‌،پۆدره‌ شه‌کر،شیله‌ی مره‌با به‌ پێی ئاره‌زوو.

دروست کردنی:هێلکه‌ و پۆدره‌ شه‌کری ده‌که‌ینه‌ ناو کاسه‌کی گه‌وره‌ی قوڵ

تێکی وه‌رده‌ده‌ین وه‌ک و کرێمه‌ی لێ ده‌که‌ین.پاشان ئاردو پیکم پاوده‌ری

له‌سه‌ر ده‌که‌ین.هه‌ویرێکی شل به‌ ده‌ست ده‌هێنین ،پاشان 1کاتژمێر ده‌که‌ینه‌

ناو ساردکه‌ره‌وه‌(سه‌لاجه‌).دوای تاوه‌کی تیفال ده‌هێنین بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌نه‌نوسێت

،گه‌رمی ده‌که‌ین هیچ رۆنی تێ ناکه‌ین پاشان1پیاڵه‌ی چای له‌ هه‌ویری کێکه‌که‌

له‌ ناو تاوه‌ گه‌رمه‌که‌ ده‌که‌ین ده‌برژێنین به‌ هێواشی وه‌ری ده‌گێرین.پاشان

له‌سه‌ر فه‌خوریه‌کی داده‌نێن به‌ شۆکۆڵاته‌ یان به‌ پۆدره‌ شه‌کر ده‌رازێنینه‌وه‌.

 
  emro 7 visitors (51 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=