*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  ساندویجی قرژاڵ
 

ساندویجی قرژاڵ

که‌رسته‌کان:

1سه‌مونی به‌کونجی هه‌مبورگه‌ر

1په‌لک خاس

1ـ2 فالۆن سۆسیس

4 پارچه‌ په‌نیر

1زه‌یتونی ره‌ش

1ـ2 که‌وچکی شیرینی لابنه ‌په‌نیر(په‌نیری نه‌رم )(فرێش كێزه‌)

له‌بۆ سۆس:

4 که‌وچکی چێشت گه‌نمه‌ شامی ناو قوتو

1 که‌وچکی چێشت که‌تچوپ(ساس) به‌ کوردی خۆمان

1 بیبه‌ری سوری شیرین

1ـ2 لق ماعده‌نوس یان كه‌ره‌وزی وورد کراو

1 که‌وچکی چێشت ڕۆنی زه‌یت

1 که‌وچکی چێشت ئاوی لیمۆن

دروستکردنی:

سه‌مونی هه‌مبورگه‌ره‌که‌ی له‌ناوه‌ند ده‌که‌ینه‌ دوو پارچه‌.

له‌سه‌رپارچه‌كه‌ی بنه‌وه‌ی سه‌مونه‌که‌ په‌لکی خاسی

له‌سه‌ر داده‌نێن.سۆسه‌که‌ی تێکه‌ڵی یه‌کتری ده‌که‌ین پاشان

دوو که‌وچکی چێشت له‌سۆسه‌که‌ی به‌سه‌ر خاسه‌که‌ دا

ده‌که‌ین. فالۆن سۆسیسی قاش قاش ده‌که‌ین له‌سه‌ری

داده‌نێن 2 پارچه‌ په‌نیریش داده‌نێن له‌سه‌ری.پاشان

ده‌که‌ینه‌ ناو فرنییه‌کی گه‌رم 200ده‌ره‌جه‌ هه‌تا په‌نیره‌که‌

خاو  ده‌بێت و ده‌تاوێته‌وه‌،سۆسی به‌سه‌ر داکه‌ن پاشان

پارچه‌ سه‌مونه‌که‌ی تری له‌سه‌ر دابنێن سه‌ری قه‌پات

بکه‌ن.ئه‌و پارچه‌ په‌نیرانه‌ی که‌ماوه‌ته‌وه‌ قۆڵ و چاو و ده‌م 

دروست ده‌که‌ین .له‌سه‌ر په‌نیری چاو و ده‌م فرێش په‌نیری دابنێن 

پاشان به‌سه‌ر سه‌مونه‌که‌ی وه‌ بنوسێنن .به‌سه‌ر چاوه‌که‌ی

 په‌نیری فرێش دابنێن زه‌یتونه‌که‌  ده‌که‌ینه‌ دوو پارچه‌ پێوه‌ده‌نوسێنین.

به‌یارمه‌تی داری ده‌نکه‌ شه‌قاته‌ی قۆڵه‌کانی به‌ سه‌مونه‌که‌

وه‌ده‌نوسێنین.

.....................................................................

 
  emro 1 visitors (10 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=