*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  شۆربا به‌ گۆشتی مریشک
 

شۆربا به‌ گۆشتی مریشک

شۆربا به‌ گۆشتی مریشک

که‌رسته‌کان:
١گێزه‌ر،٥٠٠گرام گۆشتی مریشک 

نیو ده‌سک مه‌عده‌نوس،١په‌تاته‌،٣هێلکه‌،٨په‌رداخ ئاو

که‌وچکێک که‌ره‌،خوێ،بیبه‌ری ره‌ش،١که‌وچک ئارد
 

دروست کردنی:
گۆشتی مریشکه‌که‌ی پارچه‌ پارچه‌ ده‌که‌ین

ده‌که‌ینه‌ ناو مه‌نجه‌لێک ٨ په‌رداخ ئاوی له‌سه‌ر ده‌که‌ین.

په‌تاته‌و گێزه‌ر و ماعده‌نوسی وورد وورد ده‌که‌ین له‌سه‌ری

ده‌که‌ین له‌گه‌ل خوێ ١کاتژمێر ده‌کوڵێنین.پاشان که‌ کوڵا

شۆرباکه‌ی ده‌که‌ینه‌ ناو سوزگێچه‌کی ده‌یپارزنین گۆشته‌که‌ی

پارچه‌ پارچه‌ی بچووک ده‌که‌ین ئێسکه‌کانی لێ ده‌که‌ینه‌وه‌.

سه‌وزه‌کانیش ‌له‌ناو سوزگێچه‌که‌ی ده‌تولقێنینه‌وه‌ وه‌ک و

پوره‌ی لێ ده‌که‌ین.ئاوی گۆشته‌که‌ی له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ ده‌که‌ین.

پاشان مه‌نجه‌له‌کی ده‌هێنین ١که‌وچك که‌ره‌که‌ی له‌ناو ده‌که‌ین

ئارده‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین سوری ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌ڵام نه‌سوتێت

ئاگاداربن، دوای ١په‌داخ ئاوی گۆشته‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین

تێکی ده‌ده‌ین ده‌کوڵێنین.پاشان له‌سه‌ر ئاگری لای ده‌ده‌ین

هێلکه‌کا‌ن ده‌که‌ینه‌ ناو كاسه‌كی به‌ چه‌تالی  ده‌یشڵپێنین  به‌باشی 

به ‌به‌رده‌وامی تێکی ده‌ده‌ین. پاشان   له‌ناو
شۆرباکه‌ ده‌که‌ین 

تێکی ده‌ده‌ین ١٠ده‌قیقه ‌ ده‌کوڵێنین.
دوای گۆشته‌ پارچه‌کراوه‌كه‌ی 

له‌سه‌ر ده‌که‌ین له‌گه‌ل خوێ
و که‌مێک بیبه‌ری ره‌ش. ٥ده‌قیقه‌ی 

تر ده‌کوڵێنین.پاشان
به‌گه‌رمی پێشکه‌شی ده‌که‌ین.

 
  emro 7 visitors (36 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=