*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  شۆربای نۆک
 


شۆربای نۆک

شۆربای نۆک

که‌رسته‌کان:1پیازی ناوه‌ندی

1پیاڵه‌ی چای گۆشتی مریشکی پارچه‌ پارچه‌ی بچوك کراو

1په‌رداخ نۆکی کوڵاو،6ـ8په‌رداخ ئاوی گۆشت،1فنجانی قاوه‌ برنج

4که‌وچک ڕۆنی زه‌یت،نیوکه‌وچکی چای سافران،خوێ،بیبه‌ری ره‌ش

له‌بۆ ته‌ربییه‌ی:ئاوی نیو لیمۆنی،1هێلکه‌ی زه‌ردێنه‌

دروست کردنی:نۆکه‌که‌ی ده‌کوڵێنین.ئاوی گۆشته‌که‌و برنج و گۆشتی

مریشکه‌که‌ی له‌سه‌ر ئاگره‌کی کز ده‌کوڵێنین.پاشان پیازی وورد کراو

خوێ،بیبه‌ری ره‌ش،ڕۆنی زه‌یت،سافرانی له‌سه‌ر ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ

نۆکه‌که‌ی ده‌کوڵێنین. پاشان هێلکه‌ی زه‌ردێنه‌و ئاوی لیمۆنی تێكه‌ڵ

یه‌کتری ده‌که‌ین دوای هێواش هێواش له‌ ناو شۆربایه‌که‌ی ده‌که‌ین به‌

به‌رده‌وامی تێکی ده‌ده‌ین.پاشان به‌گه‌رمی ده‌که‌ینه‌ ناو کاسه‌ی شۆربای

به‌پێی ئاره‌زوو ده‌توانن سه‌ری برازێنه‌وه‌ به‌1ـ2که‌وچک زبده‌،نیو که‌وچک

پونگی ووشک یان پوڵ بیبه‌ری سور یان که‌ره‌وز. زۆر که‌م له‌ناو زبده‌که‌

سور ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌ڵام ئاگادار بن نه‌سوتێت پاشان به که‌وچکێک به‌سه‌ر 

شۆربه‌کان  داده‌که‌ین  پێشکه‌شی ده‌که‌ین.

 
  emro 1 visitors (17 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=