*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  دۆڵمه‌ی سڵق به‌ ساوار
 



دۆڵمه‌ی سڵق به‌ ساوار

كه‌رسته‌كان:٢ده‌سك سڵق،٥٠٠گرام قیمه‌ی گۆشت

٢كه‌وچك دۆشاوی ته‌ماته‌،نیو ده‌سك مه‌عده‌نوس

٢فنجانی قاوه‌ی ساوار،٢پیاز،ڕۆن،خوێ

بیبه‌ری ره‌ش

دروستكردنی:ساواره‌كه‌ی ده‌شۆینه‌وه‌ كه‌مێك لێی

ده‌گه‌رێن.پاشان پیاز و مه‌عده‌نوسی وورد ده‌كه‌ین.

كه‌رسته‌كان تێكه‌ڵی یه‌كتری ده‌كه‌ین ئاماده‌ی ده‌كه‌ین.

پاشان په‌لكی سلقه‌كان له‌ناو ئاوی به‌خوێ ده‌كه‌ین،

كه‌مێك ده‌كوڵێنین زۆرنا به‌س بۆ ئه‌وه‌ی نه‌رم بێت.

پاشان ده‌پارزنین دۆڵمه‌كه‌ی ده‌پێچینه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌ ناو

مه‌نجه‌ڵێك ١په‌رداخ و نیو ئاوی گه‌رمی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

فه‌خوریه‌كی به‌سه‌رداده‌ده‌ین ده‌كوڵێنین یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر

ئاگرێكی به‌ قوه‌ت پاشان ئاگره‌كه‌ی بۆ كز ده‌كه‌ین هه‌تا

ئاوه‌كه‌ی چك ده‌كات ده‌كوڵێنین.پاشان ده‌توانن له‌گه‌ڵ

ماست پێشكه‌شی بكه‌ن به‌پێی ئاره‌زوو.

 
  emro 7 visitors (19 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=