*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  دۆڵمه‌ی بیبه‌ر
 

دۆڵمه‌ی بیبه‌ر
 دۆڵمه‌ی بیبه‌ر

كه‌رسته‌كان:١كیلۆ بیبه‌ر،٢په‌رداخ برنج

٣ته‌ماته‌،٢پیاز،٤دانه‌ سیر،نیو ده‌سك مه‌عده‌نوس

٢كه‌وچك دۆشاوی ته‌ماته‌،١كه‌وچك دۆشاوی هه‌نار

١په‌رداخ ڕۆنی زه‌یتون،به‌هارات به‌پێی ئاره‌زوو،خوێ

دروست كردنی: به‌ په‌نجه‌ی بیبه‌ره‌كان ده‌په‌ستین كونی ده‌كه‌ین

ئاگاداربن بیبه‌ره‌كان نه‌شكێن ناوی ده‌رده‌كه‌ین ده‌شۆینه‌وه‌.پاشان

كه‌رسته‌كانی ناوی له‌ ناو كاسه‌یه‌كی گه‌وره‌ تێكه‌ل یه‌كتری ده‌كه‌ین

ده‌كه‌ینه‌ ناو بیبه‌ره‌كان ته‌ماته‌ی قاش قاش ده‌كه‌ین سه‌ری بیبه‌ره‌كانی

پێ قه‌پات ده‌كه‌ین پاشان بیبه‌ره‌كان به‌ راستی ده‌كه‌ینه‌ ناو مه‌نجه‌ڵی

ئاوی گه‌رمی له‌سه‌رده‌كه‌ین ئاوه‌كه‌ هه‌تا نیوه‌ی بیبه‌ره‌كان بێت كه‌مێك

خوێ و دوشاوی ته‌ماته‌و به‌هاراتی ده‌كه‌ینه‌ ناو ئاوه‌كه‌ی تا تامی

خۆشبێت پاشان ده‌كوڵێنین عافیه‌ت تان بێت.

 
  emro 1 visitors (22 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=