*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  بۆشناك بۆره‌ك
 


بۆشناك بۆره‌ك

كه‌رسته‌كان:له‌بۆ هه‌ویر:٥په‌رداخ ئارد

١پیاڵه‌ی چای ڕۆنی زه‌یت ،خوێ،ئاو

له‌بۆناوی:١كاسه‌په‌نیری سپی

١كوپ مه‌عده‌نوسی ووردكراو

له‌بۆسه‌ری:١هێلكه‌

دروست كردنی:هه‌ویره‌كه‌ی ده‌شێلین نه‌رم بێت وه‌ك و ناوله‌پی ده‌ست.

پاشان ده‌كه‌ینه‌ ٥ ئه‌نگوتك به‌قه‌ده‌ر نانه‌كی ته‌نك ته‌نك پانیان ده‌كه‌ینه‌وه‌

به‌ڕۆنی سه‌ری نانه‌كان چه‌ور ده‌كه‌ین به‌ده‌ستی نانه‌كان ته‌نك تر ده‌كه‌ین. 

پاشان
په‌نیره‌كه‌ی به‌ده‌ست درشت وورد ده‌كه‌ین له‌گه‌ل مه‌عده‌نوسه‌كه‌ی 

تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین.
پاشان په‌نیره‌كه‌ی به‌سه‌ر نانه‌كان داپه‌رت ده‌كه‌ین 

لا له‌چكه‌كی نانه‌كه‌ ده‌گرین لولی
ده‌ده‌ین  ئه‌وانی تریش به‌هه‌مان 

شێوه‌ لول ده‌ده‌ین.پاشان
سنیه‌كی فرنی خر ده‌هێنین 



چه‌وری ده‌كه‌ین بۆره‌كه‌كانی له‌ناو داده‌نێن وه‌ك و
شێوه‌ی بازنه‌ی 

دوای هێلكه‌كه‌ی ده‌شڵپێنین به‌فلچه‌كی سه‌ری بۆره‌كه‌كه‌ی پێ
چه‌ور 

ده‌كه‌ین ده‌كه‌ینه‌ ناو فرنی گه‌رم ١٧٥-١٨٠ده‌ره‌جه‌ ده‌برژێنین.

پاشان له‌گه‌ڵ 
چای پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.

تێبینی:ده‌توانن به‌قیمه‌ی گۆشتیش دروستی بكه‌ن وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه.‌

 
  emro 7 visitors (34 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=