*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  لوقمه‌قازی
 
چۆنیه‌تی دروستكردنی لوقمه‌قازی

٧ 026


پێكهاته‌كانی هه‌ویره‌كه

3-
په‌رداخ  ئار
2-
په‌رداخ  شیر
1-
 په‌رداخ ئاوی شله‌تێن
2-
 كه‌وچكێكی گه‌وره‌ خومره‌ (كه‌وچكه‌كه‌ زۆر پڕ نه‌بێت), كه‌مێك خوێ، كه‌مێك شه‌كر ده‌توانن له‌ جیاتی شه‌كر كه‌متر له‌ نیو كوپ شیله‌ی بۆ به‌كاربێنن به‌پێی خواست
پێكهاته‌كانی شیله‌: دوو كوپ شه‌كر،  كوپێك ئاو، ڤانێلا، كه‌مێك ئاوی لیمۆ

ئاماده‌كردنی شیله‌كه‌: ئاو وشه‌كره‌كه‌ سه‌ر ئاگر گه‌رمكه‌ره‌وه‌ تا شه‌كره‌كه‌ به‌جوانی هه‌مووی بتوێته‌وه‌، پاشان ڤانێلا و ئاوی لێمۆكه‌ی بۆ زیاد ده‌كه‌یت و تێكی ده‌ده‌یت تا خه‌ست ببێت و  به‌ جێده‌هێلیت تا سارد ده‌بێته‌وه‌

:رێگای دروستكردنی 

هه‌ویره‌كه‌  به‌جوانی بیشێله‌ و به‌جێبهێله‌ تاوه‌كو  هه‌ویره‌كه‌ بڵق ده‌دات

زه‌یته‌كه‌ له‌سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ند گه‌رمكه‌ره‌وه‌، پاشان  بۆ تاقیكردنه‌وه‌ كه‌مێك له‌ هه‌ویره‌كه‌  له‌ زه‌یته‌كه‌ دابنێ، ئه‌گه‌ر هه‌ویره‌كه‌ له‌ ناو زه‌یته‌كه‌ زۆر  قوڵپه‌ی كرد و جۆڵا مانای ئه‌وه‌یه‌ گه‌رمی زه‌یته‌كه‌ زۆر باشه‌ و ده‌توانی ده‌ستپێبكه‌ی به‌ دروستكردنی لوقمه‌قازییه‌كه‌

  ئاگره‌كه‌ كز كه‌ره‌وه‌  و به‌شێوازێكی خڕخڕ هه‌ویره‌كه‌ دروستكه‌ره‌وه‌
پاشان
 بەجوانی سوریکەرەوە تا هەموولاکانی سوور دەبیتەوە

  . دواهەنگاو دەکەینە ناو شیلەکە یان شیلەکەی بەسەری دادەکەین


 
 
  emro 2 visitors (36 hits) kes serdani krduin



 
 
Bu web sitesi ücretsiz olarak Bedava-Sitem.com ile oluşturulmuştur. Siz de kendi web sitenizi kurmak ister misiniz?
Ücretsiz kaydol