*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  کێکی پاسته‌
 






کێکی پاسته‌

که‌رسته‌کان: له‌بۆ  پاندسپانیه : ٢٠٠گرام که‌ره‌(زبده‌)

١٠٠گرام پۆدره‌ شه‌کر،١٠٠گرام جۆزی هیندی

١٠٠گرام شۆکۆلاته‌ (شلی ده‌که‌ینه‌وه‌ پاشان ساردی ده‌که‌ینه‌وه‌)

١٠٠گرام ئارد،٣٠گرام نیشاسته‌،١پاکه‌ت پیکم پاوده‌ر

٦هێلکه‌،١٢٥گرام کرێـمه‌ی شیر 

له‌ بۆ کرێمی:١پاکه‌ت کرێمی تۆز(کرێم شانتی) ١په‌رداخ شیری سارد

یان ده‌توانن كرێمی‌ خۆتان بۆی دروست بكه‌ن

كلیك له‌سه‌ر
كرێمهبكه‌ بۆ بینینی چۆن ئاماده‌ده‌كرێت

له‌ بۆ رازاندنه‌وه‌ی به‌ پێی ئاره‌زوو وه‌ک و ئه‌م وێنانه‌ 

ده‌توانن بیرازێنه‌وه‌ به
بیته‌ر شۆكۆلاته ، به‌ تۆز كرێم شانتی‌،

به‌ مێوه‌ بۆ نمونه ‌(مۆز،كیڤی،توی فه‌ره‌نگی،لاله‌نگی.......).

دروست کردنی:هێلکه‌ی سپیلک له‌گه‌ل شه‌کرجوان تێکی ده‌ده‌ین وه‌کو

کرێـمی ڵێ ده‌که‌ین.
پاشان هێلکه‌ی زه‌ردێنه‌ و که‌ره‌ی شل و شۆکۆلاته‌،

جۆزی هیندی تێكه‌ل ده‌که‌ین.پاشان
پیکم پاوده‌ر له‌گه‌ل ئارد و نیشاسته‌

تێکه‌ل ده‌که‌ین له‌سه‌ر هێڵكه‌ی زه‌ردێنه‌که‌ی ده‌که‌ین
به‌که‌وچک تێکی

ده‌ده‌ین پاشان له‌گه‌ل گیراوه‌ی هێلکه‌ی سپیلکه‌که‌ تێکه‌ل ده‌که‌ین.

قالبێکی كێکی فرنی بازنه‌ یان چوارگۆشه‌ ده‌هێنین چه‌وری ده‌که‌ین

به‌رۆن که‌مێك به‌ئاردی
ده‌که‌ین تا پێوه‌نه‌نوسیت یان کاغه‌زی تایبه‌ت به‌ 

فرنی له‌ناو قالبه‌که ‌راده‌یێخین.پاشان
هه‌ویری کێکه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین 

ده‌که‌ینه‌ ناو فرنی ١٦٠ده‌ره‌جه‌ ٤٠-٤٥ده‌قیقه‌ ده‌برژێنین
که‌ برژا له‌ ناو

فرنی ده‌ری ده‌که‌ین ساردی ده‌که‌ینه‌وه.‌ پاشان له‌ ناو قالبه‌که‌ی ده‌ری ده‌که‌ین

ساردی ده‌كه‌ینه‌وه‌.
به‌ چه‌قۆیه‌كی گه‌وره‌  ده‌برینه‌وه‌ 
ده‌كه‌ینه‌ ٣قات.

تۆز كرێم شانتی له‌گه‌ل شیری سارد تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین.به‌مه‌كینه‌ی میكساری

تێكی ده‌ده‌ین تا توند ده‌بێت پاشان ١په‌رداخ شیر له‌گه‌ڵ ١-٢ كه‌وچك شه‌كر

تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین كێكه‌كانی پێ ته‌رده‌كه‌ین به‌كه‌وچك ١قات كێك ته‌رده‌كه‌ین

كرێم شانتی که‌مێک له‌سه‌ر ده‌که‌ین په‌رتی ده‌که‌ین. به‌پێی ئاره‌زوو ده‌توانن 

مێوه‌ی وورد  بكه‌ن له‌سه‌ری دا بنێن به‌ هه‌مان شێوه‌ قاتی٢ میش  داده‌نێن. 

 قاتی ٣یه‌میشی له‌سه‌رداده‌نێنێن به‌ كه‌وچك به‌ شیرکه‌مێک ته‌رده‌كه‌ین. پاشان

ده‌توانن سه‌ری به‌پێی ئاره‌زوو بیرازێنه‌وه‌ من نمونه‌م  پیشانداون به‌ وێنه‌

هیوادارم سوودی لێ وه‌ربگرن.



 
  emro 7 visitors (50 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=