*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  پیزا‌ به‌ کوارگ و سجوق
 

 

پیزا‌ به‌ کوارگ و سجوق

که‌رسته‌کان:له‌بۆ هه‌ویر:2په‌رداخ ئارد،1که‌وچکی شیرینی خوێ،2که‌وچک ڕۆن

1که‌وچکی چێشت خومره‌،1که‌وچکی شیرینی شه‌کر،چه‌ندی بوێت ئاو

له‌بۆ سه‌ری:کوارگ،سجوق،په‌نیری پیزا

له‌بۆ سۆس:2کاوچك دۆشاوی ته‌ماته‌،1که‌وچکی چای خوێ،2که‌وچك ڕۆن

که‌مێک بیبه‌ری ره‌ش وبیبه‌ری سوری تیژی تۆز،5که‌وچکی چێشت ئاو

دروست کردنی:هه‌ویره‌که‌ جوان ده‌شێلین نه‌رم بێت. پاشان 1کاتژمێر

لێ ده‌گه‌رێن تا هه‌ڵدێت. دوای که‌رسته‌ی سۆسه‌که‌ تێکه‌ڵ به‌یه‌کتری ده‌که‌ین.

پاشان کوارگی وورد ده‌که‌ین له‌گه‌ل سجوقی. سینیه‌کی پیزا 

یان سینیه‌کی فرنی ده‌هێنین چه‌وری
ده‌که‌ین. 

پاشان هه‌ویره‌که‌ی به‌ده‌ست له‌سه‌ر پان ده‌که‌ینه‌وه‌ 2سانتیم به‌رز بێت.

پاشان به‌ سۆسی دۆشاوی ته‌‌ماته‌که‌ سه‌ری چه‌ور ده‌که‌ین دوای 

کوارگ و سجوقی به‌سه‌ر دا په‌رت ده‌که‌ین دوای په‌نیری پیزای به‌سه‌ر دا

په‌رت ده‌که‌ین ده‌که‌ینه‌ ناو فرنی گه‌رم 250،200ده‌ره‌جه‌ ده‌برژێنین.

پاشان به‌ گه‌رمی پێش كه‌شی ده‌که‌ین.


 
  emro 1 visitors (13 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=