*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  مه‌عكه‌رۆنی به‌ سۆسی توون(تیژ)٠
 



مه‌عكه‌رۆنی به‌ سۆسی توون(تیژ)٠

كه‌رسته‌كان:١پاكه‌ت مه‌عكرۆنی،٤-٥ دانه‌ سیر

٢دانه‌ بیبه‌ری سه‌وزی درێژ،٢دانه‌ بیبه‌ری سوری توون

نیو ده‌سك مه‌عده‌نوس،١كه‌وچكی شیرینی شه‌كر

٥كه‌وچكی چێشت كه‌ره‌، ٤كه‌وچك سركه‌ی ترێی سپی

٢په‌رداخ ئاو،خوێ.

دروستكردنی:مه‌عكه‌رۆنیه‌كه‌ی له‌ ناو ئاوی به‌ خوێ

ده‌كوڵێنین پاشان ده‌كه‌ینه‌ ناو سوزگێچه‌ك كه‌مێك

ئاوی ساردی به‌سه‌ر داده‌كه‌ین ده‌یپارزنین.

له‌ناو مه‌نجڵێك ٣كه‌وچك ڕۆنی ده‌تاوێنینه‌وه‌ مه‌عكه‌رۆنیه‌كه‌ی

له‌سه‌رده‌كه‌ین تێكی وه‌رده‌ده‌ین .

له‌بۆ سۆسی:سیرو بیبه‌ری پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌ ووردی ده‌كه‌ین.

له‌ناو تاوه‌كی ئاو و سركه‌ و شه‌كر و خوێ وسیر و بیبه‌رو

له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ٥ده‌قیقه‌ له‌سه‌ر ئاگره‌كی ناوه‌ندی ده‌كوڵێنین

له‌سه‌ر ئاگری لای ده‌ده‌ین .مه‌عده‌نوسه‌كه‌ی وورد وورد

ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕۆنه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ری ده‌كه‌ین تێكی

ده‌ده‌ین پاشان سۆسه‌كه‌ی له‌سه‌ر مه‌عكه‌رۆنه‌كه‌ی ده‌كه‌ین

تێكی ده‌ده‌ین به‌گه‌رمی پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.

به‌پێی ئاره‌زوو ده‌توانن پارمه‌زان په‌نیری به‌سه‌ردا بكه‌ن

بۆ ئه‌وه‌ی تامی خۆشتر بێت.

 
  emro 1 visitors (7 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=