*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  له‌حمه‌جون
 


له‌حمه‌جون

كه‌رسته‌كان:له‌بۆهه‌ویر:١په‌رداخ ئارد

١كه‌وچك شه‌كر،٢كه‌وچك ڕۆنی زه‌یت

٢كه‌وچك ماست،٢كه‌وچك خومره‌،ئاو،خوێ

له‌بۆ سه‌ری:نیو كیلۆ قیمه‌ی گۆشتی به‌رخ‌،١بیبه‌ری سوری شیرین

١بیبه‌ری سه‌وزی شیرین،٢پیاز، ٣دانه ‌سیر، ٢كه‌وچك دۆشاوی ته‌ماته‌

نیو پیاڵه‌ی چای ڕۆنی زه‌یت،١ته‌ماته‌

١كه‌وچك دۆشاوی بیبه‌ری سوری تون(تیژ)٢كه‌وچك مه‌عده‌نوسی ووردكراو

دروست كردنی:خومره‌كه‌ی ده‌كه‌ینه‌ ناوپه‌رداخێك ئاوی شڵتێن شه‌كری 

له‌سه‌ر ده‌كه‌ین به‌كه‌وچكێك تێكی ده‌ده‌ین ده‌ی تاوێنینه‌وه‌ ١٠ده‌قیقه‌ 

سه‌ری قه‌پات ده‌كه‌ین لێی ده‌گه‌رێن.پاشان له‌سه‌ر ئارده‌كه‌ی ده‌كه‌ین 

هه‌ویره‌كه‌ی ده‌شێلین.دوای به‌قه‌ده‌ر گوێزێك كه‌مێك گه‌وره‌تر ده‌برینه‌وه‌.

پاشان كه‌رسته‌كانی سه‌ری ده‌كه‌ینه‌ ناو مه‌كینه‌ی وورد ووردی ده‌كه‌ین 

خوێ وبه‌هارات وڕۆنی له‌سه‌رده‌كه‌ین تێكی ده‌ده‌ین ئاماده‌ی ده‌كه‌ین.

پاشان ئه‌نگوتكه‌كان ته‌نك پان ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ڵام زۆر ته‌نك 

نه‌بێت ٣،٢سانتیم ئه‌ستوربێت پاشان به‌كه‌وچكێك كه‌رسته‌ی قیمه‌كه‌ی به‌

ته‌نكی به‌سه‌ر داپه‌رت ده‌كه‌ین فرنی گه‌رم ده‌كه‌ین ٢٠٠،٢٥٠ده‌ره‌جه‌ بێت 

پاشان يه‌ك يه‌ك له‌حمه‌جونه‌كان ده‌كه‌ینه‌‌ ناو فرنی تایبه‌ت به‌ له‌حمه‌جون 

خه‌فیف ده‌برژێنین ره‌نگی بنی له‌حمه‌جونه‌که‌ كه‌مێك سوربێ ده‌ری ده‌كه‌ین.

پاشان به‌گه‌رمی له‌گه‌ڵ زه‌لاته‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.

تێبینی:زه‌ڵاته‌كه‌ی درشت وورد بكه‌ن پیازی سور، سماق،ته‌ماته‌

خه‌یار،مه‌عده‌نوس١ـ٢كه‌وچك رۆنی زه‌یت. زۆر به‌تام ده‌بێت له‌گه‌ڵی.

سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیانه‌ بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی بۆتان ئاسان تربێت چۆن دروست ده‌کرێت.


 

من خۆم وه‌کو ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌حمه‌جون ده‌برژێنم له‌ ناو تاوه‌کی فرنی پیزا.زۆر

به‌جوانی ده‌برژێت له‌ناوی .بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌ورۆپان ده‌توانن بیکرن له‌ مارکێته‌کان 

زۆریش هه‌رزانه .به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌لمانیان له کۆدی یان رێیال یان ئه‌دێکه

یان کاوفلاند‌ ده‌توانن ده‌ستان بکه‌وێت.0


 

 
  emro 1 visitors (15 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=