*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  كێك به‌ سپێناخ
 



كێك به‌ سپێناخ

كه‌رسته‌كان:٣هێلكه‌،١پیاڵه‌ی چای ڕۆنی زه‌یت

١په‌رداخ شه‌كر،٢په‌رداخ ئارد،

١په‌رداخ سپێناخ له‌عه‌ساره‌ی ده‌ده‌ین وورد ووردی ده‌كه‌ین

١پاكه‌ت پیكم پاوده‌ر ،١پاكه‌ت ڤانیله‌

له‌بۆ كرێمه‌ی:٢په‌رداخ شیر،٢كه‌وچكی چێشت ئارد

٢كه‌وچكی چێشت شه‌كر

له‌بۆ ناوكرێمه‌ی:١په‌رداخ شیر،١پاكه‌ت كرێم شانتی

چه‌ندی بوێت مۆز

دروستكردنی:سپێناخه‌كان ده‌شۆینه‌وه‌ ده‌یپارزنین په‌لكی

سپێناخه‌كان لێده‌كه‌ینه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌ ناو مه‌كینه‌ی عه‌ساره‌ی

وورد ووردی ده‌كه‌ین .هێلكه‌و شه‌كری له‌ ناو كاسه‌كی گه‌وره‌

هه‌تا سپی ده‌بێت تێكی ده‌ده‌ین .پاشان ڕۆنی زه‌یت وئارد و

پیكم پاوده‌رو ڤانیله‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین تێكی ده‌ده‌ین ١په‌رداخ

سپێناخه‌كه‌شی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین به‌باشی تێكی ده‌ده‌ین ده‌كه‌ینه‌ ناو

قالبی كێكی چه‌ورو به‌ئارد كراو بۆ ئه‌وه‌ی كێكه‌كه‌ به‌ قالبه‌كه‌

وه‌نه‌نوسێت. ١٧٥ ده‌ره‌جه‌ ٣٠-٣٥ ده‌قیقه‌ ده‌برژێنین .

كه‌رسته‌ی كرێمه‌كه‌ی تێكه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ین ده‌كوڵێنین وه‌كو

مه‌حه‌له‌بی پاشان ساردی ده‌كه‌ینه‌وه‌ . پاشان ١پاكه‌ت كرێم شانتی

له‌گه‌ڵ ١په‌رداخ شیر تێكه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ین به‌ مه‌كینه‌ی میكساری

تێكی ده‌ده‌ین. پاشان له‌گه‌ڵ كرێمه‌ی مه‌حه‌ڵه‌بیه‌كه‌ی تێكه‌ڵ یه‌كتری

ده‌كه‌ین تێكی ده‌ده‌ین ئاماده‌ی ده‌كه‌ین.كێكه‌كه‌ی له‌ناو قالب ده‌رده‌كه‌ین

چوارده‌وری كێكه‌كه‌ لێده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ چه‌قۆیه‌ك پاشان پارچه‌كان

ده‌كه‌ینه‌ ناو مه‌كینه‌ی عه‌ساره‌ی ووردی ده‌كه‌ین (سه‌ری كێكه‌كه‌ی

پێ ده‌رازێنینه‌وه‌) .پاشان كێكه‌كه‌ی له‌ناوه‌ند ده‌برینه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌

دوو قات كرێمه‌ی ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر قاتی یه‌كه‌م ده‌توانن مۆزی قاش قاش

بكه‌ن له‌سه‌ری دابنێن به‌پێی ئاره‌زوو پاشان قاتی دووه‌میشی

له‌سه‌ر داده‌نێن سه‌ری كێكه‌كه‌ی به‌كرێمه‌ی قه‌پات ده‌كه‌ین به‌

وورده‌ كێكه‌كان ده‌یرازێنینه‌وه‌ پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.

 
  emro 7 visitors (94 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=