*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  كێكی تارت به‌ سێو
 



كێكی تارت به‌ سێو

كه‌رسته‌كان:٥ سێوی سه‌وز،١كوپ شه‌كر

٢كه‌وچكی خواردن ئارد،٢/١كه‌وچك دارچین

٤/١ كه‌وچك خوێ،١كه‌وچك سركه‌ی سێو

١كه‌وچك ئاوی لیمۆ



دروستكردنی:
سێوه‌كان سپی ده‌كه‌ین و كوزی ده‌كه‌ین.

ده‌كه‌ینه‌ ناو ١كاسه‌ ئاویی ١كه‌وچك ئاو لیمۆی له‌سه‌ر



ده‌كه‌ین.بۆ ئه‌وه‌ی سێوه‌كه‌ ره‌ش نه‌بێت.پاشان له‌ ناو



جامێك یان كاسه‌یه‌ك شه‌كر و ئارد و دارچین وخوێ و



سركه‌ی تێده‌كه‌ین تێكی ده‌ده‌ین.سێوه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

به‌ڵام ئاوه‌كه‌ی ده‌پارزنین.پاشان وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌ تێكه‌ڵی 



یه‌كتری ده‌كه‌ین. ئاماده‌ی ده‌كه‌ین.



بۆ بینینی هه‌ویری كێكی تارت ئێره‌ دابگره‌.

هه‌ویره‌كه‌ی به‌ چه‌قۆ ده‌كه‌ینه‌ دووپارچه‌.پاشان یه‌ك پارچه‌ی



هه‌ویره‌كه‌ی‌ پان ده‌كه‌ینه‌وه‌ وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌.یان ده‌توانن

له‌سه‌ر نایلۆنێك دایبنێن وه‌ نایلۆنێكیش له‌سه‌ری دابنێن ئنجا

پانی بكه‌نه‌وه‌ ئاسان تر ده‌بێت بۆتان چونكه‌ هه‌ویره‌كه‌ زۆر 

ناسكه‌ زوو پارچه‌ پارچه‌ ده‌بێت .پاشان هه‌ویره‌



پانكراوه‌كه‌ی به‌ تیرۆگه‌كه‌ هه‌ڵده‌گرین یان به‌ نایلۆنه‌كه‌وه‌ 

هه‌ڵیده‌گرین  ده‌كه‌ینه‌ ناو كاسه‌كی په‌ل ٢٦ سانتیم بێت 

به‌جوانی وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌.پاشان وه‌كو حه‌وزی لێده‌كه‌ین



به‌ چه‌تاڵ كون كونی ده‌كه‌ین. سيوه‌كه‌ی له‌سه‌ر
ده‌كه‌ین 

له‌گه‌ڵ ٣-٤كه‌وچك كه‌ره‌ی تامی خۆشتر ده‌كات.پاشان



پارچه‌ هه‌ویره‌كه‌ی تریش پان ده‌كه‌ینه‌وه‌ سه‌ری سێوه‌كه‌ی پێ



قه‌پات ده‌كه‌ین. هه‌ویره‌ زیاده‌كه‌ی لێده‌كه‌ینه‌وه‌ .پاشان 



چوارده‌وره‌كه‌ی به‌ په‌نجه‌ی گه‌وره‌ یان به‌ سوچی
چه‌قۆیه‌ك 

وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌ ده‌په‌ستینه‌وه‌. به‌ پارچه‌
زیاده‌كانیش ده‌توانن 



گوڵ یان ئه‌ستێره‌ یان شه‌كلی تر
دروست بكه‌ن له‌سه‌ری دابنێن .

بیرازێنه‌وه‌ به‌پێی
ئاره‌زوو.پاشان به‌ ئه‌له‌منیۆم فولیای 

چوارده‌وره‌كه‌ی
ده‌پێچینه‌وه‌.بۆ ئه‌وه‌ی چوارده‌وره‌كه‌ی وه‌كو 



ئه‌م وێنه‌یه‌
جوان سور ببێته‌وه‌.پاشان ده‌كه‌ینه‌ ناو فرنی گه‌رم 

١٨٠
ده‌ره‌جه‌ ده‌برژێنین.له‌ بۆ فرنی به‌ هه‌وا ١٦٠ ده‌رجه‌

ده‌برژێنین.پاشان كه‌برژا ده‌توانن سه‌ری به‌زۆركه‌م به‌ هێلكه‌ی 



سپێنه‌ به‌ فلچه‌ چه‌ور بكه‌ن.بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری
به‌ره‌ونه‌ق بێت .

ده‌توانن له‌گه‌ڵ ١تۆپ ئایس كرێمی
ڤانیله‌ پێشكه‌شی بكه‌ن.

یان له‌گه‌ڵ ١كوپ قاوه‌ی یان شیری پێشكه‌شی بكه‌ن.

 
  emro 1 visitors (9 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=