*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  شله‌ی په‌تاته‌ به‌ كفته‌ی گۆشت
 



شله‌ی په‌تاته‌ به‌ كفته‌ی گۆشت

كه‌رسته‌كان:نیو كیلۆ قیمه‌ی گۆشت (چه‌ور بێنت)،١ناو مست برنج

نیو ده‌سك مه‌عده‌نوس،٢پیاز،١هێلكه‌،خوێ،بیبه‌ری ره‌ش

١كه‌وچكی چێشت دۆشاوی ته‌ماته‌ ، ٢-٣په‌تاته‌ ،ڕۆن،كه‌مێك ئارد

دروستكردنی:یه‌كه‌م جار كفته‌ی گۆشته‌كه‌ی بۆ ئاماده‌ده‌‌كه‌ین

له‌ ناو كاسه‌كی قوڵی گه‌وره‌ قیمه‌كه‌ تێده‌كه‌ی تێبینی:گۆشتی قیمه‌كه‌

ده‌بێت له‌مه‌كینه‌ی بده‌یت به‌ ده‌ست وردی ناكه‌ین. پاشان بۆ ناو

قیمه‌كه‌ ١پیازی له‌ ره‌نده‌ ده‌ده‌ین ،مه‌عده‌نوسه‌كه‌ی وورد وورد ده‌كه‌ین

١ناو مست برنج و خوێ و بیبه‌ری ره‌ش و ١هێلكه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین

تێكی ده‌ده‌ین ده‌شێلین .پاشان كفته‌كان به‌قه‌ده‌ر گوێزێك ده‌برینه‌وه‌

له‌ناو ئاردیان وه‌رده‌ده‌ین به‌ باشی له‌سه‌ر سنیه‌ك داده‌نێنین.

له‌ لایه‌كی تر له‌ناو ئه‌م مه‌نجه‌ڵه‌ی كه‌ شله‌كه‌ی تیا دروست ده‌كه‌ن

پیازی وورد ده‌كه‌ین له‌ناو كه‌مێك ڕۆن سوری ده‌كه‌ینه‌وه‌ دۆشاوی

ته‌ماته‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین تێكی ده‌ده‌ین كفته‌كانی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین

به‌شه‌رتێ به‌كه‌وچك تێكی مه‌ده‌ن مه‌نجه‌له‌كه‌ی ١-٢ جار هه‌ر

شه‌قێنن بۆ ئه‌وه‌ی كفته‌كان نه‌شكێن.پاشان ئه‌و په‌تاته‌ی بۆتان

سپی كردوه‌ به‌قه‌ده‌ر كفته‌كان ووردی ده‌كه‌ین له‌سه‌ری ده‌كه‌ین

كه‌مێك تێكی ده‌ده‌ین به‌هێواشی. پاشان ئاوی گه‌رم و خوێی له‌سه‌ر

ده‌كه‌ین .له‌سه‌ر ئاگره‌كی كز ده‌كوڵێنین .پاشان كه‌ كوڵا پێشكه‌شی

ده‌كه‌ین .

 
  emro 7 visitors (78 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=