*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  شله‌ی بامیه‌ به‌ گۆشت
 



شله‌ی بامیه‌ به‌ گۆشت

كه‌رسته‌كان:٥٠٠گرام گۆشت،٧٥٠گرام بامیه‌

ئاوی ١لیمۆ،٢ته‌ماته‌،٣پیاز،٢كه‌وچك رۆن، خوێ

دروستكردنی:بامیه‌كه‌ ده‌شۆینه‌وه‌ سه‌ره‌كانی به‌چه‌قۆ

لێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌ ناو سوزگێچه‌ك ئاوه‌كه‌ی بچۆرێته‌وه‌.

پاشان له‌ناو مه‌نجه‌ڵێك ڕۆن و پیازی وورد كراو و گۆشته‌كه‌ی

تێ ده‌كه‌ین كه‌مێك تێكی ده‌ده‌ین خه‌فیف سوری ده‌كه‌ینه‌وه‌.

پاشان ته‌ماته‌كان سپی ده‌كه‌ین ووردی ده‌كه‌ین. له‌سه‌ر

گۆشته‌كه‌ی ده‌كه‌ین ده‌كوڵێنین تا ته‌ماته‌كان خاو ده‌بێته‌وه‌.

پاشان ٤په‌رداخ ئاوی گه‌رمی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ده‌كوڵێنین.

پاشان خوێشی تێده‌كه‌ین .كه‌ گۆشته‌كه‌ كوڵا ئاوی لیمۆ و

بامیه‌كه‌ی له‌سه‌رده‌كه‌ین .ده‌كوڵێنین به‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ كوڵا پاشان

پێشكه‌شی ده‌كه‌ین. 

تێبینی: ده‌شتوانن به‌م شێوه‌یه‌ش لێی بنێن ته‌ماته‌كه‌ی زیاد تێبكه‌ن.

سه‌ره‌تا گۆشــته‌کی به‌جیا بۆ ئه‌کوڵێنیت پاشــان ته‌ماته‌که‌ی 

زۆر به‌وردی بۆ ئه‌جنیت ئه‌شتوانیت ته‌ماته‌ی قتو به‌کار بهێنیت 

دوای ئه‌وه‌ی ته‌ماته‌که‌ت بۆ ورد کرد له‌مه‌نجه‌ڵێکا ئه‌خه‌یته‌ سه‌ر 

ئاگر تا ته‌ماته‌که‌ خاو ئه‌بێته‌وه‌و وه‌ك زۆزه‌یه‌کی لێیه‌ت پاشــان 

دۆشــاوی ته‌ماته‌که‌ی تێئه‌که‌یت جوان تێکه‌ڵاوی ئه‌که‌یت له‌گه‌ڵ 

ته‌ماته‌که‌و گۆشتاوه‌که‌ی تێ ئه‌که‌یت 5 ده‌قه‌یه‌ك به‌یه‌که‌وه‌ بکوڵێت 

پاشــان بامێکه‌ی تێکه‌ با به‌یه‌که‌وه‌ که‌مێك بکوڵێت بێگومان خوێشی 

تێئه‌که‌یت ده‌توانن سیریشی تێبكه‌ن به‌پێی ئاره‌زوو.

 
  emro 1 visitors (10 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=