*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  بسکویتی دڵی په‌مبه ‌
 

بسکویتی دڵی په‌مبه‌

 

که‌رسته‌کان:نیو کیلۆ ئارد،١٨٠گرام شه‌کر

١٨که‌وچکی چێشت مارگه‌رین(که‌ره)،١که‌وچکی شیرنی

پیکم پاوده‌ر،٢هێلکه‌،١په‌رداخ و نیو تۆز باده‌م، ٤/١ پاكه‌ت ڤانیله‌

 

که‌رسته‌ی گلاسور بۆ سه‌ری:٤هێلکه‌ی سپیلک

٤/٣په‌رداخ پۆدره‌ شه‌کر

ئاوی نیو لیمۆنی،ره‌نگی په‌مبه‌ یان سوور

دروست کردنی:ئاردو هێلکه‌ وشه‌کرو ڤانیله‌و مارگه‌رین وتۆز باده‌م و

پیکم پاوده‌ری ده‌که‌ینه‌ ناو ته‌شتێک هه‌ویره‌که‌ی جوان ده‌شێلین.پاشان 

به‌ تیرۆکی پانی ده‌که‌ینه‌وه‌٤ ملم ئه‌ستور بێت به‌رز بێت.
‌قالبێکی شه‌کلی 

دڵ ده‌هێنین هه‌ویره‌که‌ی پێ ده‌برینه‌وه دوای
له‌سه‌ر سنیه‌کی زۆرکه‌م 

چه‌ور داده‌نێن به‌ جوانی.پاشان
ده‌که‌ینه‌ ناو فرنیه‌کی گه‌رم ١٨٠ده‌رجه‌ ٣٥

ده‌قیقه‌‌ ده‌برژێنین.
پاشان گلاسوری سپی و په‌مبه‌ ئاماده‌ده‌که‌ین.هێلکه‌ی سپیلک

به‌ مه‌کینه‌ی میکسار تێک ده‌ده‌ین وه‌ک به‌فری سپی لێ ده‌که‌ین به‌به‌رده‌وامی 

هێواش هێواش پۆدره‌شه‌کره‌که‌ وئاوی لیمۆنه‌که‌ی
له‌سه‌ر ده‌که‌ین.نیوه‌ی 

گیراوه‌که‌ی گلاسوره‌که ‌ره‌نگی په‌مبه‌ی
له‌گه‌ل تێکه‌ل ده‌که‌ین به‌ باشی 

تێکی وه‌رده‌ده‌ین .پاشان
که‌ بسکویته‌کان سارد بوونه‌وه‌ گلاسوره‌ په‌مبه‌که‌ی 

به‌ سه‌ریان
داده‌هێنین .دوای به‌ گلاسوره‌ سپی یه‌که‌ی به‌پێی ئاره‌زوو وه‌ک و

زیکزاک یان خه‌ت خه‌ت یان خال خال نه‌خشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین وه‌ک و

ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌.دوای پێشکه‌شی ده‌که‌ین.

 
  emro 1 visitors (16 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=