*خواردن و خواردنه‌وه‌*
  بسكویت به‌ سێو
 


بسكویت به‌ سێو

كه‌رسته‌كان:

له‌بۆ هه‌ویر:
٢٥٠گرام ڕۆنی مارگه‌رینه‌

١په‌رداخ ماست،١په‌رداخ ڕۆنی زه‌یت

١كه‌وچكی شیرینی پیكم پاوده‌ر

چه‌ندی بوێت ئارد

له‌بۆ ناوی:٥ سێو،١پیاڵه‌ی چای شه‌‌كر

١ناومست گوێزی ووردی هاراو

١كه‌وچكی چای دارچین

دروستكردنی:له‌ ناو كاسه‌كی گه‌وره‌ و قول مارگه‌رین 

(له‌ گه‌رمی ژووردابێت). له‌گه‌ڵ ماست و ڕۆنی زه‌یتی 

تێده‌كه‌ین به‌ده‌ست تێكی وه‌رده‌ده‌ین پاشان

پیكم پاوده‌رو ئارده‌كه‌ی هێواش هێواش تێده‌كه‌ین ده‌شێلین تا

هه‌ویرێكی نه‌رم مان ده‌ست ده‌كه‌وێت وه‌كو ناو له‌پی ده‌ست

نه‌رم بێت. پاشان سێوه‌كان له‌ره‌نده‌ی ده‌ده‌ین ده‌كه‌ینه‌ ناو تاوه‌كی

شه‌كر و گوێزی هاراو و دارچینی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئاگرێكی

كز ده‌كوڵێنین. كه‌كوڵا ساردی ده‌كه‌ینه‌وه‌.پاشان هه‌ویره‌كه‌ی پان

ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ڵام زۆر ته‌نك نه‌بێت، وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌ ده‌برینه‌وه‌.




سێوه‌كه‌ی له‌سه‌ر داده‌نێن لولی ده‌ده‌ین. پاشان له‌سه‌ر سنیه‌كی 

خه‌فیف چه‌وركراو داده‌نێن ده‌كه‌ینه‌ ناو فرنی گه‌رم ١٦٥ ده‌ره‌جه‌ 

ده‌برژێنین هه‌تا ڕه‌نگی خه‌فیف په‌مبه‌ ده‌بێت پاشان كه‌ برژا له‌ناو 

فرنی ده‌ری ده‌كه‌ین پۆدره‌ شه‌كری به‌سه‌رداده‌كه‌ین و پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.

 
  emro 5 visitors (7 hits) kes serdani krduin



 
 
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=